كاریگەرییەكانی سستی رژێنی دەرەقی لە منداڵ بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەرییەكانی سستی رژێنی دەرەقی لە منداڵ بزانن

 

 

 

 

رژێنێكی سەرەكی گەشەیە بە تایبەت دوای لە دایك بوون و تا ساڵی یەكەمی تەمەن، پاشان زۆر گرنگە لە تەمەنی مرۆڤدا، بەڵام لە ساڵی یەكەم و بەتایبەت مانگی یەكەم و دووەمی تەمەن، كەبەرپرسی یەكەمی زیندە چاڵاكییەكانی ناو لەشە، ئەو گلاندە دەكەوێتە بەشی پێشەوەی مل و كێشەكەی نزیكەی (20) گرامە، كاری ئەو گلاندە دەبێتە هۆی كەمی هۆرمۆنی پایرۆكسین لەلەش و پاشان كەمی زیندە چاڵاكیەكان و گەشەی مێشك و نزیكی بەتایبەت باڵا.

بەگشتی (1) منداڵ لە (300) لەدایك بوو ئەو حاڵەتەی هەیە لەسەرەتای تەمەن لە كوڕ بۆ سێ ئەوەندەی كچانە، لەسەدا هەشتای حاڵەتەكان زیاتر هۆكارەكە دروست نەبوون و رژێنەكەیەو لە (20%) پەیوەستە بە دروست نەبوونی و كەمی چاڵاكی هۆرمۆنەكە زۆر زیاترە لەو منداڵانەی كە كێشیان كەمە لەكاتی لە دایك بوون یان ئەوانەی كێشیان زۆر لە ئاسایی زیاترە.

هۆكارە سەرەكیەكان :

1. دروست نەبوونی رژێنەكە لە كاتی لە دایك بوون.

2. دروست نەبوونی یان كەم كاردنی هۆرمۆنی دەرەقی.

3. سستی كاتی، كاتێك دایك دژە تەنی هەیە بۆ ئەو گلاندەوەو لە رێگای وێلاشەوە دەچێتە ناو لەشی منداڵ.

4. نە منداڵانی كە مەنغۆلین.

5. ئەو منداڵانەی كە كێشەی دڵیان هەیە زۆربەیان گرفتی ئەو گلاندەیان هەیە، وە ئەوانەی لەسەرەتا كێشەی ئەو گلاندەیان هەیە دووبارە لەوانەیە كێشەی دڵیان هەبێت.

6. بوونی نەخۆشی خووە بەرگی وا ئەو كەسانەی نەخۆشییان هەیەو هۆكارەكە بەرگری زیادەو لەناو لەش كاتێك دژی لەش كاردەكەن.

نیشانەكان :

1. لەوانەیە زۆرێكیان لەسەرەتای تەمەن هیچ گرفتێكیان نەبێت و هیچ نیشانەكیان نەبێت و پاشان دەربكەوێت یان ئەوەندە كەم بێت كە جێگای سەرنج نەبێت.

2. بوونی زەردوویی لە كاتی لە دایك بوون كە درێژ بخایەنێت.

3. كەم شیر خواردن.

4. كەمی گەشە.

5. قەبزی لەسەرەتای تەمەن.

6. گەورەیی سەرو زمان و مەڵاشوو.

7. گڕو ناشرینی و زبری رووو دەم چاو.

8. گڕی دەنگ لەكاتی گریان.

9. شل و خاوی لەش بە گشتی.

10. گەورەیی و زلی و ئاوسانی سك.

11. بوونی فتقی ناووك.

12. لەوانەیە ئەم نیشانانە هەموویان یان هەندێكیان هەبن.

دیاریكردنی نەخۆشیەكە :

1. نیشانەكانی كە لەسەرەوە باسكران.

2. پشكنینی خوێن : لەسەردەمی نوێدا هەموو منداڵێك دەبێت ئەو پشكنینەی بۆ بكرێت، چونكە لەوانەیە نەخۆشیەكەی هەبێت، هیچ نیشانەكانی نەبێت و بەڵام ئەگەر لە مانگی یەكەم چارەسەر نەكرێت ئەوا منداڵەكە بە درێژایی تەمەنی گرفتی كەمی زیرەكی بۆ دروست دەبێت.

3. هەندێك پشكنینی تایبەت ئێسك و ناوكی و دژە تەن بۆ حاڵەتی تایبەت.

چارەسەر :

دەبێت و پێویستە چارەسەری بە دەرمانی تایبەت وەربگیرێت ئەگینا بە درێژایی تەمەن نەخۆشەكە بیركۆڵ و كورتە باڵا دەبێت تەنانەت دەبێتە هۆی پەل كەوتن.

 

(د. كاوێس زەنگەنە – پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ