پیسبوونی عەدەسە دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی مانای چییە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پیسبوونی عەدەسە دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی مانای چییە ؟

 

 

بڵاوترین ماكی دوای نەشتەرگەری ئاوی سپییە كە بە زۆری لە ماوەی دوو ساڵ بۆ پێنج ساڵ، نزیكەی (25 – 50%) ئەوانەی كە نەشتەرگەری ئاوی سپییان بۆ كراوە تووشی ئەو گرفتە دەبن، لەوانەشە زووتر یان درەنگتر دروست ببێت، هەر چەند تەمەنی كەسەكە كەمتر بێت، ئەگەری دروستبوونی زیاتر دەبێت، بە جۆرێك لەو منداڵانەی كە ئاوی سپی زگماكیان هەیە ڕێژەی تووشبوون (100%) ە دوای نەشتەرگەری.

ئاوی سپی بریتیە لە لێلبوونی عەدەسەی سروشتی ناو چاو.

بۆیە كاتێك كە نەشتەرگەری دەكرێت، عەدەسەی سروشتی ناو چاو لادەبرێت و عەدەسەی دەستكرد لە شوێنی دادەنرێت، لە كاتی لابردنی عەدەسەی سروشتی، پێویستە بەشی دواوەی توورەكەی عەدەسە بەجێبهێڵرێت بەمەبەستی راگرتنی عەدەسە دەستكردەكە.

كاتێك هەندێك لە خانەكانی عەدەسە دروستدەبنەوەو بەرەو ناوەراستی توورەكەكە دەجووڵێن، بەمەش چینێكی سپی لەسەر عەدەسە درووست دەبێت كە زۆر جار دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بینین كە بۆ ئاسانی تێگەیشتن پێی دەگوترێت پیسبوونی عەدەسە، هەرچەندە پیس بوونیش نییە بە هۆكارێكی دەرەكی.

هەرچەندە ئەو حاڵەتە زۆر بڵاوە دوای نەشتەرگەری و لەوانەیە زوو یان درەنگ دروست ببێت، بەڵام خۆشبەختانە چارەسەری ئاسانە، كە بە جۆرێكی تایبەتی لێزەر، ئەو بەشەی توورەكەی عەدەسە كە دەكەوێتە سەر رێرەوی ڕووناكی بۆ ناو چاو لادەبرێت، كە زۆربەی جار كاریگەری لاوەكی نابێت، بینینی كەسەكە دەگەڕێتەوە باری پێش دروستبوونی ئەو چینە.

لە كاتی نەشتەرگەری ئاوی سپی زگماك لە منداڵان، بەشی ناوەڕاستی تورەكەی عەدەسە لادەبرێت لە كاتی نەشتەرگەری بە مەبەستی رێگری كردن لەو گرفتە.

(د. ئەبوبەكر زاهیر كاوانی – پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو)

 

هه‌واڵی گرنگ