هۆكاری سەردانەكەی بزانە، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم سەردانی سلێمانی دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری سەردانەكەی بزانە، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم سەردانی سلێمانی دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی بكات و لەگەڵ بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەبارەی سەردانەكەوە دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات و بەشداری لە رێوڕەسمی دەرچوانی خولی 16ی كۆلێژی سەربازیی لە قەڵاچۆڵان دەكات.

راوێژكارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، پاش رێوڕەسمی دەرچوانی كۆلێژی سەربازی، سەرۆكی هەرێم لەگەڵ هەریەك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی دادگەری و چەند حزب و كەسایەتی سیاسیی سلێمانی كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكان و پرسی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ