حاكم لەتیف: لەبری كۆبوونەوەی بێ ناوەڕۆك، هەنگاوی كردەیی بنێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حاكم لەتیف: لەبری كۆبوونەوەی بێ ناوەڕۆك، هەنگاوی كردەیی بنێن

كوردیو
 
حاكم لەتیف شێخ مستەفا ڕایدەگەیەنێت،"ئەگەر بەراستی درک بە مەترسیەکانی سەر ھەرێم دەکەن ، بە کۆبوونەوەی بێ ناوەڕۆک چارەسەر ناکرێ بەلکو ھەنگاوی کردەیی دەوێت".
 
حاكم لەتیف شێخ مستەفا لەبارەی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنەكان ڕایگەیاندووە،"فەرموو ئەگەر دەتانەوێ لاپەڕەی نوێ ھەڵبدەنەوە و کۆبونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی بەرھەم داربن، وەک ھەر سیستمێکی پەرلەمانی دنیا سەرۆکی ھەرێم دەست لە پۆستە حیزبیەکەی بکشێنێتەوە و ببێتە کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی ھەمووان بە نوێنەری خۆیانی بزانن، ئەگەر ئەوەی پێ ناکرێ با دەست لە سەرۆکایەتی ھەرێم بکێشێتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" پاڤێل تاڵەبانی دەست ھەلبگرێ لە دەست وەردان لەکاروباری حوکمەت و جێی بهێڵێـت بۆ دام و دەزگا حکومیەکانی پارێزگا ، ئەگەر ئەوەی پێ ناکرێ با بچێتە ناو حوکمەتەوەو پۆستێک وەربگرێ،ئاخر ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە سلێمانی ھەرگیز لەسەردەمی باوکیشی نەکراوە ، ئەوکاتەی دوو ئیدارەیی دروست بوو یەکێتی لە سلێمانی حوکمەتی پێک ھێنا ،تاڵەبانی بۆ ئەوەی شەرعیەت بە کارەکانی بدات پۆستی سەرۆکی ھەرێمی دروست کردوو لەو رێگەیەوە کارەکانی دەکرد، بەلام ئەوەی ئێستا پاڤێل تاڵەبانی دەیکات ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"با مەسرور بارزانی داوای لێبوردن لە گیراوانی بادینان بکات و ئازادیان بکەن و قەرەبویان بکاتەوە".
 
حاكم لەتیف ڕاشیگەیاندووە،"دزی داھاتی ناوخۆی ھەردوو زۆن رابگرن،دڵنیایی بدەن موچەی بێ پاشەکەوت بدەن لەکاتی خۆیدا".
 
دەشڵێت،"ئەو ھەنگاوانە بنێن ئیتر بۆ ھەنگاوەکانی ترتان دەشێ جۆرێک لە متمانە بۆ کۆبونەوە بێ ناوەرۆکەکانتان بگەڕێتەوە و خەڵک تۆزقالێک ئومێدی بۆ بگەرێتەوە و بتوانرێ مەترسیەکان تێپەرێنین".

 

هه‌واڵی گرنگ