ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهینێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان هەبێت بەدواداچوون و لێپرسینەوە بکرێت لهسهر نهخشاندنی ئاڵای هاوڕەگەزبازی له شاری سلێمانی.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لهبڵاوكراوهیهكدا راگهیاند، "شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتداران و بەرپرسان لە ناو گەلی کوردی مسوڵماندا، لە شاری کاکە حمەدی شێخ و شێخی نەمر و چەندان زانای گەورەی مێژوو ڕێگە بدرێت بەناوی ئازادییەوە کە سانێک لە ناو جەرگەی شارداو لە شوێنێکی گشتیدا ئاڵای هاوڕەگەزبازی بنەخشێنن".
وتیشی، "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان هەبێت بەدواداچوون و لێپرسینەوە بکرێت وە سنورێک بۆ ئەو کەس و کارانە دابنرێت کە دژ بە بەها ئاینی و نیشتیمانی وکۆمەڵایەتی و کەلتوری ڕەسەنی گەلەکەمان"