كوردیو
تا دێت نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق زیاتر تەشەنە دەکات و وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت،"ژمارەی تووشبووان بۆ 96 تووشبوو بەرزبووەوە و تاوەکو ئێستا 18ـیان گیانیان لەدەستداوە".
دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی عێراقی راگەیاندووە،" تاوەکو دێت ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە عێراق زیاتر تەشەنە دەکات بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بۆیە دۆخەکە مەترسیدارە".
ئاماژە بەوەشدراوە،"ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە هەموو عێراق لەمساڵدا بەرزبووەوە بۆ 96 تووشبوو و تاوەکو ئێستا 18یان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام نزیکەی 50 لەم تووشبووانە چاکبوونەتەوە".
دکتۆر سەیف بەدر هۆشداریشی داوە و دەڵێت،"ئەگەر هەیە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق زیاتر بێت، چونکە سێ کەسی دیکە هەن گومان دەکرێت تووشی تای خوێنبەربوون بوونە".