شارەزایەكی كەشناسی لە هەرێمی كوردستان زانیاری لەسەر بەردەوامی و ناجێگیری بەرز و نزمی پلەكانی گەرما و ئەگەری خۆڵبارینی نوێ دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: دووبارە بارستە ھەوایەكی فێنك لە شەوی شەمە لەسەر یەكشەمە ٢٢-٥-٢٠٢٢ كاریگەری ئەبێتەوە لە سەر نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئەگەر ھەیە كە شەپۆلێكی خۆڵبارین جارێكی دیكە ناوچەكە بگرێتەوە كە لە دەرەنجامی كاریگەری بەردەوامی ھاتنە خوارەوەی ئەو بارستە فێنكانەوە سەرھەڵئەدات كە لەكۆتای مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا جار جار كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكانمان ھەبووە بەھۆیەوە ناجێگیریەكی زۆر لە بەرزی و نزمی پلەكانی گەرما ڕووئەدات.
ووتیشی: لە شەوی دووشەممەوە شەپۆلەكەی خۆڵبارین بەچڕی دەست پێدەكات و پێشبینی دەكرێتە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە كۆتایی بێت.