كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن، خۆڵبارین دەستپێدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن، خۆڵبارین دەستپێدەكات

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 31 پلە دەبێت، لە سلێمانی 28 پله‌، هەڵەبجە 30 پلە، دهۆک 29 پله‌ و کەرکوک 34 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ دووشەممە پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 26 پلە دەبێت، لە سلێمانی 24 پلە،هەڵەبجە 27 پلە، دهۆک 26 پله‌ و کەرکوکیش 31 پله‌ دەبێت.

بەپێی پێشبینیەكان، لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە  ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى باو بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەندێ کات و ناوچە ئاستى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-4 پلە .

هاوكاتو لە پارێزگای كەركوك، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لە زۆربەى ناوچەکان هەندێ کات خێراى با زیاد دەکات ئاستى خۆڵ بارین لە سنوورى باشوورى ئەو پارێزگایە زیاتر دەبێت .

 

هه‌واڵی گرنگ