مەڵبەندی 17ی بەریتانیای یەكگرتوو بانگەوازێك ئاڕاستەی ڕەوەندی كوردی دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەڵبەندی 17ی بەریتانیای یەكگرتوو بانگەوازێك ئاڕاستەی ڕەوەندی كوردی دەكات

مەڵبەندی 17ی بەریتانیای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بانگەوازێك بۆ گشت ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: بەشداربن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بەناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ كوردستان.

مەڵبەندی 17ی بەریتانیای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بانگەوازێكی بۆ گشت ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا حكومەتی بەریتانیا هەڵمەتێكی گرتنی پەنابەرانی كوردی لەكاتی ئیمزاكردندا دەستپێكردوە و تا ئێستا چەند پەنابەرێك گیراون كە بەشێكیان خاوەنی خیزان و منداڵن و ژیانیان لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراندوەو ژمارەی گیراوەكانیش رۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە.

ئەوەشی خستەڕوو: یەكێك لەو پەنابەرانە بەناوی (نەژاد سعید) كە زیاترلە ٢٠ ساڵە لە بەریتانیایەو خێزاندارەوە منداڵی لە بەریتانیا لەدایك بووەو هەر لەبەریتانیاش گەورەبوون، بەبێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی هەبێت، تەنها لەبەر ڕەت كردنەوەی كەیسەكەی لەگرتووخانە لە لەندەن ڕاگیراون وابڕیارە بەبێ بەخواستی خۆیان رۆژی ٣١ ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بكرینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەربۆیە با هەموان دژی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕابوەستین و ڕێگە نەدەین ژیان لەدەیان خێزان و منداڵ تێك بچێت با فشاركانمان توند بكەینەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران و داوا لە پەنابەران و سەرجەم رێكخراوەكانی داكۆیكار لەمافەكانی پەنابەران و ئازادیخوازان و گشت كەناڵەكان دەكەین بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بن.

سەبارەت بە شوێن و كاتەكە مەڵبەندی 17ی بەریتانیای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەی خستەڕوو: رۆژی سێ شەممە: ٢٠٢٢/٥/٢٤ و كاتژمێر: ٢ی پاشنیوەرۆ و بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لەلەندەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ