توێکاری بۆ لاشەی لیای 10 ساڵان لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی تەواو بووە و پشکنییەکانی ڕەوانەی دادگا دەکرێن.
بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی بە میدیای یەكێتی راگەیاند، توێکاری کراوە بۆ لاشەی لیا عەلی ئەو منداڵەی کە بەھۆی پەلاماردانی چەند سەگێکەوە گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشكرد، پشکنییەکانی تەرمی لیا عەلی ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت. ڕۆژی ھەینی بەھۆی گومان لە رووداوەکە، بە بڕیاری دادوەر لاشەی لیا دوای ناشتنی لە گۆڕەکەی دەرھێنرا.