لەبارەی ستەمێك لەهاوڵاتیانی چەمچەماڵ، هۆشداری دەدرێتە حكومەت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی ستەمێك لەهاوڵاتیانی چەمچەماڵ، هۆشداری دەدرێتە حكومەت

گروپی ڕا كە گروپێكە بۆ دروستكردنی فشار و ڕای گشتی پەیامێكی ئاڕاستەی انی سنوری چەمچەماڵ و ڕای گشتی كردو ڕایدەگەیەنێت: تكایە ڕێگری لەم ستەمە بكەن كە دەرهەق بە خەڵكی چەمچەماڵ دەكرێ و هەڵوێستی تووندمان دەبێت و بە ڕێگەی یاسایی و فشاری مەدەنی ڕێگر دەبین لەو ستەمەی لە دەرچووانی سنوری چەمچەماڵ دەكرێت.

گروپی ڕا كە گروپێكە بۆ دروستكردنی فشار و ڕای گشتی بڵاویكردەوە: دوای ئاشكراكردنی ئەو ستەمەی كە (وێستگەی كارەبی 1500 مێگاواتی كارەبای غازی چەمچەماڵ) كردی دەرهەق بە خەڵكی چەمچەماڵ، وێستگەكە بەڵێنیدا هەموو ئەو كەسانەی وەردەگیرێن خەڵكی سنوری چەمچەماڵ بێت، بەڵام دوای بەدواداچونێكی ورد، بۆمان دەركەوت وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ پابەند نەبووە بە بەڵێنەكەییەوە و لەكۆی (پێنج) كەس، (ســێ) كەسیان كە وەرگیراون خەڵكی سنوری دەرەوەی قەزای چەمچەماڵن.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لە گروپی ڕا، ئەم زوڵـم و ستەمە دەرهەق بە خەڵكی چەمچەماڵ بەتووندی ڕەتدەكەینەوە و لەم بابەتەدا ڕاستەوخـۆ (وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ) و (قایمقامی چەمچەماڵ) بە بەرپرسی یەكەم دەزانین، وە بەرپرسیشن لەهەر كاردانەوەیەكی تووندی هاوڵاتیان و گەنجانی سنوری قەزای چەمچەماڵ بەرامبەر بە گەندەڵكاران و ئەو كەسانەی خەڵكی ئەم شارە نین.

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ خەڵكی چەمچەماڵ و ڕای گشتی، ڕایدەگەیەنین كە ئەم شێوازە لە وەرگرتن ڕەتدەكەینەوە، لەكاتێكدا لە سنورەكەماندا سەدان و هەزاران كەس هەن دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا و ئەو بەشانەن كە شایەنی ئەوەن وەربگیرێن و هەلی كاریان دەست بكەوێت، بۆ دواجار ڕایدەگەیەنین، ئەگەر ئەم نادادی و غەدر و ستەمە ڕانەگیرێت و هاوڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ لە وێستگەكە دانەمەزرێن، هەڵوێستی تووندمان دەبێت و بە ڕێگەی یاسایی و فشاری مەدەنی ڕێگر دەبین لەو ستەمەی لە دەرچووانی سنوری چەمچەماڵ دەكرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ