هۆشدارییەك لە كەشناسیی هەرێمەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆشدارییەك لە كەشناسیی هەرێمەوە

كوردیو
 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان ".
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،"لە ئەنجامی کاریگەری دروست بوونى ناسەقامگیریەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى عێراق بە تایبەتى، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان ".
 
كەشناسی ڕاشیگەیاندووە،"ئاستى خۆڵ بارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ خێراى با زیاد دەکات لە کاتى زیاد بوونى خێراى با پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکى تر".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،"سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاستى خۆڵ بارینى کەمتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر رۆژى سێ شەممە کاریگەرى خۆڵ بارین بە ئاستى کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ