لەهەرێم كۆمپانیایەكی نەوت دادەمەزرێنرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەهەرێم كۆمپانیایەكی نەوت دادەمەزرێنرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت حکومەتی عێراق بەنیازە کۆمپانیایەکی نەوت لە هەرێم دابمەزرێنێت بەمەبەستی کارکردن لەگەڵ ئەوکۆمپانیایانەی لەهەرێم کاردەکەن.

لەمبارەیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئەو کۆمپانیا نوێیەی وەزارەت بەنیازە لە هەرێم دایبمەزرێنێت، لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی لە ئێستادا لە هەرێمدا کاردەکەن، دەکەوێتە کار و تایبەتدەبێت بە فرۆشتنی نەوت.

هاوكات حکومەتی عێراقیش، داوای لەسەرجەم ئەو کۆمپانیایانە کرد کە لە هەرێم لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا کاریان دەکرد کە گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ واژۆبکەن بە مەبەستی بەردوامبوونیان لەکارەکانیان لە هەرێم.

 

هه‌واڵی گرنگ