ئەمڕۆ یەك شەممە دژی وەرگرتنی سودی پێشینەكان بەشێك لە سودمەندبوان لە شاری سلێمانی گردبونەوەو داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان لە حكومەتی هەرێم دەكەن.
ئەمڕۆ یەك شەممە، بەشێك لە سودمەندبوانی پێشینەی خانوبەرە لە شاری سلێمانی دەستیان بە گردبونەوە كردو داوا دەكەن ئەو لێخۆشبونەوەی بۆ دانەوەی پێشینەكان هەبوو درێژبكرێتەوەو لەئێستادا توانای گەڕانەوەی پێشینەكانیان نیە.
ئەوەشیان خستەڕوو: حكومەت بەو هەموو داهاتەی لە بەردەستیەتی قەرزی پاشەكەوتی پێنادرێتەوە، بۆچی بەزۆر قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری و خانوبەرە لە ئێمە وەردەگرێتەوە.