تەندروستیی جیهانی وڵاتان لە مەترسی نەخۆشیەك ئاگادار دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستیی جیهانی وڵاتان لە مەترسی نەخۆشیەك ئاگادار دەكاتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن زۆرترین زانیاری لەبارەی نەخۆشیی ئاوڵەوە بدەن بە وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوەکە پەیوەندیی سێکسی بە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون دادەنێت.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە دەیڤد هیمان سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی ستراتیژی و تەکنیکی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: ئەوەی ڕێکخراوەکە پێیگەیشتووە لە بەدواداچوون بۆ ئەو تووشبووانەی تائێستا تۆمارکراون، هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە پەیوەندیی سێکسییە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ئاشکراکردووە كە نەخۆشیی ئاوڵە لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی سەخت نییە لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە وەک، کەرەنتینکردنی کەسی تووشبوو، پاککردنەوەی شوێنی هەر تووشبوویەکی نوێ.

هاوكات پسپۆڕانی تەندروستی پێیانوایە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە 11 وڵاتی دەرەوەی نیشتمانی ڤایرۆسەکە کە کیشوەری ئەفریقایە، بابەتێکی نوێ و نامۆیە، کە تائێستا زیاتر لە 100 تووشبوو لەو وڵاتانە تۆمارکراون و زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەوروپان.

 

هه‌واڵی گرنگ