خراپ بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا چوار ھێندە زیادیکردووە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خراپ بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا چوار ھێندە زیادیکردووە"

رێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرایكرد، بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی به‌ مەبەستی سیاسیی و سەربازیی بە شێوەیەکی خراپ لەلایه‌ن دەوڵەت و لایەنەکانی دەرەوەی دەوڵەته‌وە لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا چوار ھێندە زیادیکردووە.

رۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی، لە وتارێکیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بەبێ سنوور دەرفەتی پێشکەشی ھەموو بوارێکی ژیان کردووە بەڵام مەترسیی نوێشی درووستکردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: "خراپیی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لەلایەن لایەنە حکوومی و ناحکوومییەکانەوە بۆ مەرامی سیاسی و سەربازی لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا نزیکەی چوار ھێندە زیادیکردووە".

ئەوەشی وتوە: "لە ھەمان کاتدا چەکە کوشندە سەربەخۆکان پرسیار دەربارەی بەرپرسیارێتی مرۆڤ لە بەکارھێنانی ھێز دەوروژێنێت".

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی ئاشكرایشیكرد، ئەو ئامێرانەی بێ دەستێوەردانی مرۆڤ گیان ده‌ستێنن "لە رووی سیاسییەوە قبوڵ کراو نیین و لە رووی ئەخلاقیشەوە قێزەونن" و رایگەیاند دەبێت ئەم ئامێرانە لەلایەن یاسای نێودەوڵەتییەو قەدەغە بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ