پەیوەندی نێوان قڕژاڵ و برنج چییە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندی نێوان قڕژاڵ و برنج چییە ؟

 

 

برنج یەكێكە لە خۆراكە سەرەكیەكان كە بەشێكی زۆر دانیشتوانی جیهان پشتی پێ دەبەستن، هەروەها لەرووی ئاسایشی خۆراكەوە بەهایەكی تایبەتی هەیە بۆ ووڵاتی بەرهەمهێن.

وەك ئاشكرایە لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر برنج لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان، وای كردوە پرۆسەی چاندن و بەرهەمهێنانی برنج خێراتر بكرێت و چەندین تەكنیكی جۆراو جۆر بەكاربهێنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم رێگە خێرایانە وایكردوە جۆری برنجی بەرهەم هاتوو سوودە تەندروستیەكانی كەمتربێت و هەروەها هەندێك جۆریشیان بەهۆی زیاد بەكارهێنانی پەینی كیمیایی مەترسی تەندروستی هەبێت لەكاتی خواردنیان.

لە ووڵاتی چین رێگایەكی كۆن پەیرەو دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی برنج كە هیچ جۆرە پەینێكی تێدا بەكارنەهاتبێت.

ئەم رێگایەش بریتیە لە بەخێو كردنی قرژاڵ لەنێو كێلگەكانی چاندنی برنجدا.

ئەو جۆرە قرژاڵەی كە بەكاردەهێنرێت لەم پرۆسەیە پێی دەگوترێت قرژاڵی hinese mitten-handed كە رێزێكی زۆری لێ دەگیرێت لە نێو كەلتووری چینیەكان.

جوتیارەكان ئەم جۆرە قرژاڵە دەخەنە نێو كێلگەكانی چاندنی برنجەوە كە وا دەكات گەڵای برنجەكان شێلتەرێكی باش بێت بۆ پاراستنی بێچووی قرژاڵەكان و ژمارەیان زیاد بكات، لە بەرامبەردا برنجەكە سوودمەند دەبێت لە هەڵـمژینی ئەو پێكهاتە سوود بەخشانەی كە لە پاشماوەی قرژاڵەكانەوە دەردەرێنە دەرەوە.

جگە لەمانە لەبەر ئەوەی رووەكی برنج مێرووی جۆراوجۆر بۆخۆی رادەكێشێت لە ئەنجامدا قرژاڵەكان خۆراكی پێوستیان بەدەست دەكەوێت.

لە كۆتایی برنجێكی ئۆرگانی بێ بەكارهێنانی پەین بەرهەم دەهێنرێت و هەروەها برێكی زۆری قرژاڵیش بەرهەم دێت كە لەدواتردا لە بازارەكان ساغ دەكرێتەوە.

(ئ. د. هێدی جەمال عەبدولڵا)

 

هه‌واڵی گرنگ