خەونی ئێمە لەناو سندوقی هەڵبژاردندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خەونی ئێمە لەناو سندوقی هەڵبژاردندا

چەندڕۆژێکە پرس و بابەتی هەڵبژاردن و هیواهەڵچنین لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان کەهێشتا ڕوون نییە لەکاتی خۆیدا دەکرێت یاخود بۆ هەرمەبەستێک و بەهەرپاساوێکبێت دوادەخرێت،بووە بەبابەتێک و لەئیستاوە قسەلەسەر گرنگی ئەم هەڵبژاردنە دەکرێت و ئەوە بەگوێی دەنگدەرانی کوردستاندا دەدرێت کە هەڵبژاردنی ئەم جارە هەڵبژاردنێکی چارەنوس سازە و دەنگەدەران ئەمجارەیان دەتوانن لەڕێگەی دەنگەکانیانەوە گۆڕانکاری لەسیستمی سیاسی کوردستاندا ئەنجامبدەن.

هەموو ئەم دەستەواژانەی سەرەوە نەک هیچی نوێ و دڵخۆشکەریان تێدانییە،بەڵکو وەک هەمیشە گەمەیەکی پێشوەختەی هەڵبژاردنە و هیچی دی،چونکە چەندین ساڵە هەڵبژاردن جگە لەکردەیەکی هەڵخەڵەتێنەر هیچی دیکەی بۆ خەڵک و دەنگدەری کوردستان نەهێناوەتەئاراوە.

لەهەرێمی کوردستاندا دوای ئەنجامدانی چەندین هەڵبژاردن هێشتا خودی لایەنە سیاسییەکانیش تێبینیان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و لیستی ناوی تۆماری دەنگدەران و کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەیەو تاوەکو چاکسازی لەو بوارانەدا نەکرێت ئەوا هێزەسیاسیەکانیش بڕوا بەوەناکەن کەوا نەک هەڵبژاردنی داهاتوو، بەڵکو بەدەیان هەڵبژاردنی دیکەش ناتوانرێت قەبارەی ڕاستەقینەی خۆیان بزانن .

ئەمە لەلایەک لەلایەکی دیکەشەوە ئەوەی وایکردووە بەشێک لەهاوڵاتیان هیچ ئومێدێکیان بەهەڵبژاردن و گۆڕانکاری لەڕێگەی دەنگدانەوەنەبێت ئەوەیە،تائێستا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرهەمی ئەعقڵ و بیرکردنەوە و بڕیاری ئازادانەی دەنگدەری کورد نەبووە، ئەوەندەی یاریکردن بەدەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕۆڵ و بەرژەوەندی لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان لەم گەمە بەناو دیموکراسییەدا ڕۆڵ و کاریگەرییان هەبووە.

هەربۆیە جارلەدوای جار و هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن دەنگدەری کورد سەدان خۆزگەو خەونی لەڕێگەی دەنگدانەوە فڕێدەدایە ناو سندوقی هەڵبژاردنەوە و بەوهیوای هەڵبژاردنی ئەم جارە هەنگاوێک یاخود گۆڕانکارییەک لەچاو هەڵبژاردنی پێشوتردا بێنێتەئاراوە کەچی جار لەدوای جار دەنگەدەر جگە لەنائومێدی و هەستکردن بەیاریکردن بەئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هیچی دیکەی چنگ نەدەکەوت.

 هەربۆیە بینیمان لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراقدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی دەنگدەری کوردستان بایکۆتی بەشداریکردنی هەڵبژاردنیان کردوو ئەوڕێژە زۆرە لەبەشداری نەکردنەی خەڵک شوکهێنەرتربوو بەراورد بە ژمارەی ئەو خەڵکانەی کەلەساڵانی دیکەدا دەچونە سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن

 

هه‌واڵی گرنگ