لێكۆڵەرانی ئوسترالی گەورەترین گیای جیهانیان دۆزیوەتەوە كە لە ڕاستیدا جۆرێك ئاڵفی دەریاییە كە لە ڕووبەری (200) كیلۆمەتری چوارگۆشدا شین بووە.
نزیك بە (4500) ساڵ لەمەوبەر توویەك كە لە دوو جۆری ئاڵفی دەریایی دروست بووبوو، لە شوێنێكی گونجاو كە ئێستا بە كەنداوی كۆسەكان لە ڕۆژاوای ئۆسترالیا دەناسرێت، شین بوو.
لێكۆڵەرانی تێگەیشتن كە ئەو تووە كە بە تەنیاو بێ دەستێوەردانی مرۆڤ گەشەی كردووە، ئێستا گەورەترین گیای گۆی زەوییەو ڕووبەرێكی نزیك بە (200) كیلۆمەتری چوارگۆشەیی گرتۆتە بەر.
جۆری ئاڵفی دەریایی پوزیدونیای ئۆسترالیا یان ئاڵفی نەواری دەناسرێت كە زیاتر لە كەنارەكانی باشووری ئوسترالیا دەبینرێت.
ئەو گیایە وەكوو چیمەڵانییەك بڵاوبۆتەوەو شوێنێك بۆ نیشتەجێ بوونی جۆرەكانی بوونەوەری دەریایی لەوانە كیسەڵ، دۆلفین، كاژنگ و ماسییەكانی دروست كردووە.