كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیس-بێنز رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەگەری دروستبوونی كێشەیەك نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكێشێنینەوە.
كۆمپانیایی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیس-بێنز رایگەیاند: بەهۆی ئەگەری دروستبوونی كێشەیەك كە لەوانەیە كاریگەری بكاتە سەر سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل، لە سەرتاسەری جیهان نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە.
مارسیدیس-بێنز لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە لەوانەیە كێشە بۆ "كاركردنی خۆگرتوویی سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل" لە ئۆتۆمبێلەكانی جۆری ML, GL و R-Class كە لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٥ بەرهەمی هێناون دروست ببێت و لەگەڵ خاوەن ئۆتۆمبێلەكان لە پەیوەندیدان و داوایان كردووە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەكانیان رادەست بكەنەوە.
فەرمانگەی گوێزەرەوە بە بزوێنەرەكانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاندووە مارسیدیس-بێنز لە سەرتاسەری جیهان ٩٩٣ هەزار و ٤٠٧ ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە كە ٧٠ هەزاریان لە ئەڵمانیان.