مانۆڕە سیاسیەكەی صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مانۆڕە سیاسیەكەی صلاح الدین محمد بها‌ءالدین


١....لەكاتێكدا دۆخی عێراق بە كورد و عەرەب و شیعەو سونەوە چەقی بەستووە و سیاسیەكان ناتوانن كۆببنەوە لەسەر كێشەكان لێك بگەن ..
مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین مانۆڕێكی سیاسی و دبلۆماسی لە عێراق ئەنجام دەدات كە بەرپرسانی هەرێم و بەغدا لە بەر شەڕی پۆست كەس نامەی كەس ناخوێنێتەوە.
بەڵام ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەر لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە تا نوێنەرو سەفارەتی وڵاتان دەبینێت و باسی مەترسی ئەم دۆخەی عێراق و هەرێم دەكرێت ..ئەوە جگە لە سەردانی دەیان بەرپرسی عێراقی كە بەشێكیان بەهۆی سیاسەتی پەرتەوازەی یەكێتی و پارتی نایانەوێت یان چارەی كوردیان لانەماوە ئەو دەیان بینێت و بە ڕاشكاوانە باس لە كێشە كان دەكات و گلەیش لە هەندێك لەسەركردەكانی عێراق دەكەن كە دۆخەكەیان گەیاندۆتە ئەمڕۆ ..
هاوكات سەرەڕای نیگەرانیەكانیان لە سیاسەتی یەكێتی و پارتی بەڵام لە ڕووی دڵسۆزیەوە و دوور لە موزایەدە لەبەشێكی مانۆڕە سیاسیەكەدا كوردەكانیش دەدوێنێت و پیان دەڵێت ئێرە بەغدایەو كوردستان نی یەو چیتر كوردستان ڕووبەڕووی مەترسی مەكەنەوە..
مامانۆڕەكەی مامۆستا صلاح الدین جەگە لە لایەنە سیاسی یەكەو گەڕان بۆ چەرەسەر . بە نەفەسێكی ئیسلامیانەی ڕەسەن و دینداری لە گەڵ لایەنە ئیسلامیە عێراقی و نێو دەوڵەتیەكانیش كۆ دەبنەوە و باس لە داهاتووی ئیسلام دەكەن ..
٢..بەشی دووەمی مانۆڕە سیاسیەكەی صلاح الدین محمد بها‌ءالدین لە دەرەوەی عێراقەو لە وڵاتی توركیایە ..
لە توركیا سەركردە كوردەكان و دوو حزبی باڵا دەست چونكە قەرزاری توركیان یان ناتوانن وەك پێویست دژی قسە بكەن جوڵەی سیاسی ئەم سنورەش وەستاوە بەڵام مامۆستا سەلاحەدین ..لە ناو جەرگەی توركیا و بە ئامادەبوونی دەیان كەناڵی ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە دەڵێت پێویستە توركیا شەڕی خۆی لەماڵی خۆیدا بكات و چیتر خاكی كوردستان نەكەنە شوێنی یەكلا كردنەوەی ململانیكان ..
هاوكات هەر لە توركیاوە مامۆستا سەلاحەدین دەڵێت پێویستە وڵاتانی ئیسلامی ڕێز لە میلەت بوونی وڵاتان بگرن و قەومیانە بیر نەكرێتەوە..
ئەمەی سەرەوە بەشێكی ئەو جوڵە سیاسی یە بوو كە پیاوێكی وەك مامۆستا صلاح الدین دەیەوێت چەقبەستووی نێوان هەرێم و بەغدا و عێراق و ئێران و توركیا و یەكێتی و پارتی بتوێنێتەوە چونكە كێشەی هەریەك لە وڵاتانە لە هەرێمی كوردستان ڕەنگی داوەتەوە و هاو ڵاتیان بونەتە قوربانی.

 

هه‌واڵی گرنگ