دوای هه‌لگیرسانی شه‌ری نێوان ڕۆسیاوئۆكرانیا، ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێت كه‌وا شوێنگره‌وه‌ی ڕوسیا بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت وغازی لێوه هاورده بكات وله‌ئه‌نجامدا گورزێكی ئابوری له‌ڕوسیا بوه‌شێنن وله‌هه‌مان كاتدا مه‌ترسی له‌سه‌ر ووزه‌ی ئه‌وڕوپا كه‌م بكه‌نه‌وه،لێره‌دا چه‌ندین شوێنگره‌وه هه‌ن كه ده‌كرێت ئه‌وروپا سودیان لێ ببینێت.
یه‌كه‌میان: ئه‌مریكایه، واته سود له‌غازی سروشتی ونه‌وتی ئه‌مریكا ببینێت ولهم ڕۆژانه‌دا بایدن باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌وا له ئاینده‌دا ئه‌مریكا ده‌بێته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێن وفرۆشیاری نه‌وت له‌جیهاندا. هه‌رچی غازی سروشتیه بۆ ئه‌وروپا ئه‌وا سالانی پێشوتریش وئێستاش ئه‌مریكا به‌شێك له‌غازی سروشتی ئه‌وروپا دابین ده‌كات به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به كه‌شتی ده‌گوازرێته‌وه تێچونی زۆره ونرخیشی گرانتره بۆیه ناكرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دورو به بڕێكی زۆر پشت به‌ئه‌مریكا ببه‌سترێت.به‌ڵام دوای سێ تا چوار سالی تر ئه‌مریكا ده‌توانێت به‌شێكی زۆری غازی ئه‌وروپا دابین بكات.
دووه‌میان:ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته.ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه ئه‌و ناوچه‌یه ده‌وله‌مه‌نده له‌نه‌وت وغازی سروشتی.ولاتانی وه‌كو سعودیه‌و عیراق وقه‌ته‌ر ومیسر وئێران زۆر ده‌وله‌مه‌ندن وده‌توانن پێویستی ئه‌وروپا به زیاده‌وه دابین بكه‌ن وله‌هه‌مان كاتدا تێچونی كه‌متره ومهترسیشی كه‌متره چونكه ده‌توانرێت به‌بۆڕی بگوازرێته‌وه به‌ڵام ئه‌ویش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژێك بێت گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌كو چه‌كێك بۆ تۆله سه‌ندنه‌وه له‌ئه‌ورپا لهپشتگیریان بۆ ئیسرائیل یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی تر به‌كاری بنهێنن هه‌روه‌كو سالی 1973 دژی پشتگیری ئه‌مریكا به‌كاریان هێناو نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندا فڕی به‌هۆی ڕاگرتنی ناردنی نه‌وتی كه‌ندا وبۆ بازاڕی جیهانی.ڕۆژنامه‌ی بلۆمبێگری ئه‌مریكی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای جیهانی وبه‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی به‌هه‌مان سالی 1973 چواندوه.به‌ڵام ئایا ئه‌وروپا وئه‌مریكا چی ده‌كه‌ن وچۆن سیاسه‌تی خۆیان پیاده ده‌كه‌ن له‌داهاتودا تاوه‌كو بتوانن ڕوبه‌ڕوی ڕوسیا ببنه‌وه له‌ڕوی ووزه‌وه بێ منه‌ت ببن له ڕوسیا وشوێنگهرهوهیهكی به‌رده‌وام وبێ مه‌ترسی بدۆزنه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌فریقایه، ئه‌و ولاتانه‌ی ئه‌فریقای كه بڕێكی زۆری غازی سروشتی هه‌یه چونكه ئه‌م سالانه‌ی دوایی بڕێكی زۆر نه‌وت وغازی سروشتی له‌چه‌ندین ولاتی ئه‌فریقیا دۆزراهوتهوه بێگومان جه‌زائیر له‌ولاتانی پێشه‌وه لهسهرههبونی غازی سروشتی له‌سه‌ر ئاستی وله‌دوای ئه‌ویش ولاتانی نێجیریا وغانا ئه‌نگۆلا وغابون ومۆزهمبیق ومۆریتانیا بێگۆمان هه‌ندێ له‌م ولاتانه پێشتریش غازیان بۆ ئه‌وروپا ناردوه وه‌كو جه‌زائیر ئێستاش دوای شه‌ری رۆسیاوئۆكرانیا ئه‌وا خوا ده‌رگای خێریان لێده‌كاته‌وه ده‌توانن له‌ڕێگا بۆڕیهوهبهژێر ده‌ریادا غازی سروشتی بگه‌یننه ئه‌وروپا ومه‌ترسی له‌سه‌ر نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ولاتانه هه‌ژارن وزۆر خۆشحال ده‌بن كه بتوانن ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وت وغازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا بنێرن.بۆئه‌وروپا تا ماوه‌ی چه‌ندین سالی تر شوێنگهرهوهیهكی باش ده‌بێت.
ئێستا ئه‌وروپا زۆر به‌جدی به‌دوای به‌دیله‌وه‌یه به‌ڵام ئایا ڕوسیا چی ده‌كات وبازاڕی خۆی چۆن ده‌كاته‌وه، بێگومان ڕوسیا ناچارده‌بێت بازاڕی خۆی له‌ئه‌وروپاوه بگوازێته‌وه بۆ صین وبۆ ڕۆژهه‌لاتی ئاسیا ولاتانی هیندوپاكستان ومالیزیاو ئه‌ندونیسیا وهیتر وبهنرخێكی هه‌رزانتریش پێیان بفرۆشێت تاوه‌كو بازاڕی په‌یدا بكات.