مەترسیدارترین هوتێلی جیهان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەترسیدارترین هوتێلی جیهان

 

 

لەناو زەریای ئەتڵەسی نزیك هەرێمی كارۆلینای باكوور هۆتێلێكی گەشتیاری بەناوی فراینگ پان دروستكراوە، هەشت ژووری تایبەتی خێزانی تێدایە لەگەڵ چێشتخانەو دەستشۆرو كارەباو ئینتەرنێت و هەموو پێداویستییەكانی مانەوە، رووبەری سەربانەكەی (25×25) مەترەو بۆ نیشتنەوەی هێلیكۆپتەرو خۆدانە بەرهەتاو بەكاردێت، (25) مەتر لەسەر ئاستی زەریاكە بەرزترەو لەسەر چوار كۆڵەكەی پتەو دروستكراوە، میوانان بە بەلەم یان بە هێلیكۆپتەر دەگەنە ئەوێ و كرێی مانەوەی شەوێكی جگە لە كرێی گەیشتن و خزمەتكردن هەزارو (555) دۆلاری ئەمریكییە.

توڕەیی شەپۆڵی دەریاو رەشەبا و باوبۆرانی خێراو بوونی ماسی گەورەو نەهەنگ و گیاندارە دەریاییەكان زۆرجار مەترسی دەخەنە سەر سەرنشینان و چەندین جار تووشی كارەسات بوون، بۆیە منداڵ و مێرمنداڵان وەرناگرن و ئەوانەی بیانەوێت لەوێ بمێننەوە دەبێت پێشتر تێستی تەندروستی و عەقڵیان بۆ كرابێت بۆ ئەوەی بزانن كە بۆ مانەوە دەست دەدەن؟ چونكە میوانەكان دەبێت بەرگەی ئەو كارەساتانە بگرن كە پێشبینی روودانیان لێ دەكرێت، تەنها دوو خزمەتگوزار هەن بۆ بەردەستی و كاری فریاگوزاری لەكاتی تەنگانە، میوانەكان لەناو چێشتخانەكەدا دەبێت خۆیان خواردن دروست بكەن و سفرەی خۆیان داخەن، ساڵانە ژمارەیەك زۆر گەشتیار بە بەلەمی بچووك دەچن سەیری ژیان لەناو ئەو هۆتێلە بچووكە دەكەن كە نیو سەدەیە دروستكراوەو بۆتە شوێنێكی مێژوویی جوان و بە مەترسیدارترین هۆتێلی جیهان ناوی دەبەن.

كەشتی نووح

 

 

هه‌واڵی گرنگ