مەحکومکردنی توندڕەوانی هیندیی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەحکومکردنی توندڕەوانی هیندیی

ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی هیندستان لە دژایەتی موسڵماناندا هەموو هێڵێکی سووریان بەزاندووە، دوایەمین سنووربەزاندنیان سووکایەتییە بە پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)و خاتوو عائشەی هاوسەری، لە لایەن سەرکردەیەکی حزبی
(بەهاراتیا جاناتا)ی حوكمڕانەوە، بۆیە بە توندی ئەو لێدووانە بێ ئەدەبانەی مەحکوم و ڕیسوا دەکەم.
سووکایەتی بەهەر پیرۆزییەکی ئیسلام، بێ ڕێزییە بەرامبەر بە هەستی ملیۆنها مسوڵمان و بە هیچ شێوەیەک ناچێتە خانەی ئازادیی ڕادەربڕینەوە. پێغەمبەری ئیسلام هەڵگرو گەیەنەری دوا پەیامی هیدایەت و ڕەحمەتی خواییەو ئەرکی سەرشانی هەموو موسڵمانانە بە توندی هەر دەمدرێژییەکی نەیارانی پرۆتیستۆ بکەن.
بۆیە هەقی خۆیەتی داوا لە ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامیی بکەین کە ڕێگاو ڕێکارە یاساییە نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر بۆ بەڕێخستنی سزای ئابووریی و سیاسی لەسەر وڵاتی هیندستان، چونکە سووکایەتی و بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان، بە تایبەتی سووکایەتی بە پێغەمبەری خواو قەدەغەکردنی باڵاپۆشیی ئافرەتان و ڕێگریکردن لە نوێژی جومعەو بانگ و نوێژی بەکۆمەڵ لە هەندێک ناوچەی موسڵماننشینی هیندستان، هاندانی هیندۆس و گاپەرست و سیخە تونڕەوەکانە، کە دەستدرێژییەکانیان بەرامبەر بە موسڵمانانی دانیشتووی هیندستان درێژە پێبدەن، ئەمەش سیاسەتی دۆزەخییانەی دەسەڵاتدارانی توندڕەوی هیندییە، کە بەو شێوازانە ڕق و کینە بڵاودەکەنەوەو خەڵکی خۆیان هان دەدەن دژی موسڵمانان.
دووبارە بە توندی ئەو ڕەفتارانە ئیدانە دەکەین و داوا لە باوەڕداران دەکەین کە لەسەر پیرۆزییەکانیان بێنە دەنگ.
 

هه‌واڵی گرنگ