مانای وشەی کادر چیە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مانای وشەی کادر چیە؟

بنەڕەتی وشەی کادر کوێیە؟ بەکێ دەوترێت کادری( حیزبی یان حوکمی)؟ دەڵێن وشەی کادر لەبنەڕەتدا عەرەبی نیە. وشەی کادر لە کوێ وەرگیراوە؟

یەکەم/ لە عوسمانەیەکانەوە وەرگیراوە لە وشەی(القادرو) کەبەمانای(یاساونیزامێک) دێت کە فەرمانبەربوونی هەرکەسێک بچەسپێنێت لە دەوڵتدا. یان دەڵێن کادر بەمانای نیشاندانی توانای هەرکەسێکە کەلەپیشەکەیدا هەیەتی.

دووەم/ لە وشەی (cader) فەرەنسییەوە وەرگیراوە کە بەمانای سیستەم و چوارچێوەی ئیداریی دێت(نظام و هیكل) کەئەمیش لە وشەی(cadrer) هاتووە بەمانای ئیشی فەرمانبەردێت (الوضیفة).

سێیەم/ دەشڵێن بنەڕەتی وشەکە لەیۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە.

پێناسەی کادر :

بوونی وزەیەکە لە مرۆڤدا کە ئەگەر بەباشی بەکاربهێنرێت هۆکاری پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە. دەڵێن پشت بەستن بەکادری ناوخۆیی هۆکارێکی تەواو جیاکەرەوەی هەر کۆمەڵگەیەکە لە پێناو پێشکەوتنی لایەنی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی کۆمەڵگە و دام و دەزگاکانی حیزبی و میریدا.

کادر بریتیە لەکەسانێک کەپلەی سەربازی(عەسکەری)یان هەیە وە بەرپرس بێت لە مەشق پێکردنی کۆمەڵێک یەکەی سەربازیی دیکە.

کادر هەرکەسێکە کە ڕاستەوخۆ ئیشدەکات بۆ حوکومەت(دەوڵەت) و حیزب. بە سیفەتی ئەوەی ئەندامی ڕەسمی بێت کارەکەشی دەکات وەک ئەوەی ئەندامی حیزب بێت یان پیاوی حوکومەت و دەوڵەت بێت یا ئەندامی دەزگا ئەمنیەکانی ئاسایش و ئەمن بێت.جا لە هەر ئاست و پلەیەکی هەرمی سیاسی بێت.

لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا وکەندا و فەرەنساش کادر بەمانای کۆمەڵێک سەربازی ڕاهێنراو دێت لە ناو سەربازەکانی تر کە ڕاهێنان(تەدریب) بەئەوانی تر دەکات.

لەهەندێک وڵاتی تریشدا کادر پلەی سەربازییە.

چەندجۆرکادرمان هەیە:

کادرمان هەیە تایبەتە کە بەو فەرمانبەرانە دەوترێت لە کەرتێکی حوکمیدا کاردەکات و لەبەرامبەردا مووچەیەک وەردەگرێت لە دەوڵەتدا، وەک مامۆستایانی قوتابخانەو زانکۆکان و دادوەرانی دادگاکان، وەهەروەها فەرمانبەرانی هاوشێوەیان کەلەکەرتی حوکمیدا کاردەکەن.

ئەکرێ کادری گشتیش هەبن وەک پیشەوەران و کرێکاران و مامۆستایان کە بەشێوەیەکی یاسایی لەچوارچێوەیەکی دیاریکراودا ڕێکخرابن.

ئیشی کادری حیزبی و سیاسی چیە؟

ئیشی سەرەکی کادر ئەوەیە خەڵکی ڕازیبکات بەهاوکاریکردنی حیزب،وە هانیانبدات بەکردنی کاری خۆبەخشی لەگەڵ حیزب وە دڵنیایان بکات بەوەی کەلە دواڕۆژدا مافیان نافەوتێت و لە بەرهەمی کاریان پاداشت دەکرێن. وەکادری سەرکەوتوو دەبێت سەرجەم تێبینی و نوسینەکانی لەکاتی کارکردنی ڕۆژانە و مانگانەی بپارێزێت و پێشکەشی گەورە لێپرسراوانی حیزبی بکات.

بەپرسیارێتی کادر:

١)هاندانی خەڵکی بۆ ئەوەی لایەنداری و پشتگیری لەحیزبەکەی بکات بە ڕێگە و وەسائیلی جۆراوجۆری باوەڕپێکراو.

٢)پێدانی بەرپرسیاری بەخەڵکی لەکاتی ئیش و چالاکیدا.

٣)درووستکردنی مونافەسەی تەندروست لەنێوان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبدا.

٤)لێپرسراوە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی حیزب لە سەر ئاستی ناوخۆیی و دەبێ ڕاپۆرت پێشکەشی لێپرسراوی باڵای حیزب بکات.

٥)جێبەجێکردنی ئەرکەکانی حیزب لەلایەن کادرانەوە کارێکی ئەخلاقیە.

٦)پێشکەشکردنی دەوراتی فێرکاری بۆزیاتر نەهێشتی ئاستی نەخوێنەواری(زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی فیکری و سەقافەتی کۆمەڵگەو لایەنگران ).

٧)کادر پێویستە گوێڕایەڵی ئەرکەکانی حیزبەکەی ببێت. ٨)ڕێکخستنی ڕووداوەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شارو گوندەکان، هەروەها ڕێکخراوەکانی لاوان و ئافرەتان بەجۆرێک لە سودی حیزبدابێت.

نیشانەکانی لاوازی کادر:

١)لەبەرئەوەی حیزب پێکهاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر لەخەڵکی جۆراوجۆر بۆیە دەکرێت هەندێک جار خاڵی لاوازیشیان هەبێت.

٢)لەوانەیە کلتوری خێزانی و نەتەوەی بۆمابێتەوە کە زۆر جار لەگەڵ بنەماکانی حیزب نەگونجێت.

٣) (هەڵسوکەوتی میسالی کادر (زۆرجدی بوون، ئیهمال بوون)،بوونی کێشەی خێزانی،جگەرەکێشان،لاوازی لەڕووی ئەخلاقی و پارەو سەروەت و سامان و پلە ومەنسەبەوە یان وەرگرتنی بەرتیل و جۆرێک لەدزیکردن.

٤)حەزی خۆدەرخستن و شکاندنی بەرامبەر یاخود هەمیشە ئارەزووی باڵباڵێنو جیاکاری هەبێت.

٥)حەزی بەدرووستکردنی چینایەتی کۆمەڵگەهەبێت،ڕێزنەگرتنی ئەندامانی سەرەوەی حیزب و سۆز نەنواندن بۆ ئەندامانی خوارخۆی،پێشێلکردنی پەیڕەوپرۆگرامی حیزب و ...هتد. 

?

هه‌واڵی گرنگ