فیقهی ئیسلامی گەنجینەی بەها نەزانراو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فیقهی ئیسلامی گەنجینەی بەها نەزانراو

پاولۆ کۆیلۆ لە ڕۆمانی کیمیاگەردا ئەوەمان پێ دەڵێت گەنجینەی سەرفرازیت ووڵاتانی بۆ مەگەڕێ لە کەسانی تری داوامەکە شوێنی نیشانە درۆینەکان مەکەوە وا لای خۆتە لەناو شارستانی و بیڕو باوەڕو بەهاکانی خۆتایە پاولۆ ووتەنی لەناو کەنیسەکۆنەکەی دێکەی خۆتاندایە ئەم شاکارەی پاولۆ کۆیلۆ ڕێک بۆ فیقهی ئیسلامی درووستە کەچەندین سەدەیە چەندین نەتەوە احکامی لێ هەڵئەگۆزی و لە تواناشیدا هەیە بۆ داهاتووش چارەسازو چەسپاوو چاولەسەربێت بۆ ئاراستەکردنی مرۆڤایەتی بە ڕاستەڕێی مرۆڤ بووندا ئەمە تەنها بیروباوەڕی من نیە بەڵکو شاهیدی مێژوونوسان و توێژەران و ڕۆژهەڵاتناسان و یاساناسە گەورەکانی جیهانە ،بۆ نمونە گۆستاف لۆبۆن مێژوونووسی فەرەنسی لە بەرهەمەکەیدا بە ناوی (شارستانی عەرەب) دەڵێت سەرکردەی فەرەنسی ناپلیۆن لەکاتی گەڕانەوەیدا لە میسرەوە بۆ فەرەنسا کتێبێکی شەرحی فیقهی امام مالکی لەگەڵ خۆیدا هێنایەوە بەناوی(شرح الدردیر علی متن الخلیل) ، لێرەشەوە ئەوروپا یەکەم ئاشنایەتی خۆیان لەگەڵ فیقهی ئیسلامی پەیدا کرد.

لەسەر ئەم کتێبە لۆبۆن دەڵێت بناغەی یاسای فەرەنسای لەسەر دامەزرا،کە هۆکارێک بوو بۆ ڕاپەڕینی ئەورووپا،بەتایبەت لە بوارەکانی احکام و گرێبەست کاریگەری گەورەی لەسەر یاساکانی فەرەنسا دانا و یاساکانی کارگێڕی و بازرگانی و کشتوکاڵ و پەیوەندی نێوان کەسەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانیشی لەسەر داڕێژرایەوە.

دواتر بووە بناغەی سەرجەم یاسا تازەکانی ڕۆژئاوا ، هەروەها مێژوونووسی ئینگلیزی دەڵێت ئەوروپا قەرزاری ئیسلامە لە بەشێکی گەورەی یاسا کارگێڕی و بازرگانیەکانیدا، هەروەها یاساناسی گەورە فمبری دەڵێت فیقهی ئیسلامی بە شێوەیەک بەرفراوانە کە سەرم سووڕدەمێنێت کە تا ئێستا یاساو ڕێسای گونجاوتان بۆ هەموو کات و هەموو شوێنێک لێ دەرنەهێناوە ،بە داخەوە ئەم گەنجینەیە چەندێک نەیارانی لە دژایەتی نەوەستاوون دەهێندە زەبوونی بیرتەسکی هەندێک بەناو زاناکانی خۆیەوەیەتی.. 

هه‌واڵی گرنگ