شـــەق هـەڵـدان لـــە ژن لوتكەی بێ غیرەتییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شـــەق هـەڵـدان لـــە ژن لوتكەی بێ غیرەتییە

 

 

لەهەر كۆمەڵگەیەك شەق لە مامۆستاو ژن و خوێندكارو مەلای مزگەوت هەڵدرا، دڵنیابن بەرەو هەڵدێرێكی نادیار نادیار دەڕوات، بەجۆرێك كە هیچ جوانییەك تیایدا نامێنێتەوە بۆ شانازی پێوەكردن.

- لەم مەملەكەتەی ئێمە هیچ شتێك نەماوە دەستی بۆ نەبرێت و بێ ئەرزش نەكرێت هیچ پیرۆزییەك نەماوە لە پیرۆزی و بەهاكانی دانەماڵرێت.

- هەمووی لەلایەك بڵاو بوونەوەی دیمەنی شەق هەڵدان لە ژن لەلایەكی دیكە، كە ئەمە ئەوپەڕی بێ غیرەتی و ترسنۆكی جۆرە پیاوانێك دەردەخات لەكۆمەڵگە كە ڕێز لە كەرامەتی خۆشیان ناگرن.

- بەداخەوە، هەرچییەك وترابێت و كرابێت لەنێو دادگا، بەهیچ شێوەیەك بیانوو نییە بۆ شەق هەڵدان لەژن كە ئەوپەڕی بێ ڕێزییە بەمافی ئافرەتان.

- هیوادارین ئەم كلتوری شەق وەشاندنە كۆتایی بێت، چونكە عەیبەیە بۆ كۆمەڵگاو دەسەڵاتێك كە لافی هاوچەرخ بوون و كرانەوەو دیموكراتی بوون لێ بدات، بەڵام هێشتا سیفەتەكانی دواكەوتووی تیایدا زاڵ بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ