سوودەكانی خۆرو مانگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودەكانی خۆرو مانگ

 

 

خۆرو مانگ بەیەكەوە سوودێكی زۆریان بۆ هەسارەی زەوی و هەموو بوونەوەران هەیە، لەوانە خۆر چەند سوودێكی گرنگ بە زەوی و زیندەوەران دەگەینێت وەك:

1. ووزەی پێویست دابین دەكات بۆ بەردەوام بوونی ژیانی بوونەوەرەكان لەسەر زەوی.

2. كاتی وەرزەكان دیاری دەكات و هۆكارە بۆ گەشەكردنی رووەكەكان.

3. دیاریكردنی كاتی خەوتن و هەستانی سروشتی هەموو بوونەوەرانی سەر زەوی.

هەروەها مانگ چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ سەر زەوی لەوانەش ..

هەڵكشان و داكشانی شەپۆڵی دەریاو زەریاكان، هەرچەندە خۆرو مانگ هەردووكیان كاریگەریان لەسەر ئەم دیاردەیە هەیە، بەڵام مانگ كاریگەری زیاترە، چونكە مانگ نزیكترە لە زەوی، لەمبارەیەوەش (بۆل رۆبرتسۆن) زانای فەلەكناس لە زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكا دەڵێت: مانگ سوودێكی زۆری هەیە لە پرۆسەی هەڵكشان و داكشانی ئاوو زەوی دەپارێزێت لە گۆڕانگارییەكانی پلەی گەرمی لەرێگەی جێگیركردنی زەوی لە كاتی سوڕانەوە، بەمەش زەوی لە تێكشكان دەپارێزێت.

زانیاری جۆراو جۆر

 

هه‌واڵی گرنگ