چەند سودێكی نەزاندراوی مێووژ بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند سودێكی نەزاندراوی مێووژ بزانن

 

 

مێوژ بریتیە لە ترێی وشك كراوە كە لەهەموو جیهاندا بۆ خواردن بەكاردەهێنرێت و كۆمەڵێك سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، مێوژ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵە خۆراكییەكان و هەروەها پێكهاتە فینۆڵیەكانی زۆر تێدایە.

هەر چەندە كە شەكر (60%) ی مێوژ پێك دەهێنێت، بەڵام زۆر باس لە سودەكانی مێوژ دەكرێت، ئەم باسە دەرەنجامی چەند لێكۆڵینەوەیەكی جۆر بەجۆری زانستییە لەو بوارە، دیارە هەر خواردنێك شەكری ناوی بەهێواشی هەڵمژرێت بەباشتر دادەنرێت لەوانەی كە بەخێرایی شەكرەكەیان دەڕژێتە ناو خوێنەوە، پێوەری ئەو سیفەتەیش بریتییە لە (فاكتەری شەكرمژی) یان (glycemic index) مێوژ لەو خواردنانەیە كە فاكتەری شەكرمژی كەمە.

باس لەوە كراوە كە مێوژ (خواردنحەزێ) یان ئیشتیها كەم دەكاتەوە، لەلایەكی ترەوە بەهۆی ئەو دژە ئۆكسیدانەی كە لەشێوەی فینۆڵەكان لە مێوژدا هەن بەخواردنێكی تەندروست دادەنرێت بۆ پێشگیری كردن لە نەخۆشیەكانی دڵ، سیفەتی دژە بەكتریایی و هی تریش وای لێ دەكەن كە بۆ تەندروستی دەم و ددان سودی هەبێت.

لەوە دەچێت كە مێوژ سودی بۆ ڕیخۆڵە ئەستورە هەبێت و تەندروستی قۆڵۆن بپارێزێت، بەڵام سودی لەو بوارە نەسەلـمێنراوەو توێژینەوەی زیاتری پێویستە.

سوودی دیكەی مێوژ بریتییە لە گۆڕینی بەكتریای ڕیخۆڵە ئەستورە بەو ئاڕاستەیەی كە تەندروستی گشتی مرۆڤ و تایبەتتریش هی ڕیخۆڵە بپارێزێت.

جیا لەو سودانەی كە باسكران بەتوێژینەوە لەسەر گیانەوەرو خانە – هێڵەكان دەركەوتووە كە مێوژ سودی بۆ نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان و خەڵەفانیش هەیە، واتە بۆ زەهایمەریش خواردنێكی بایەخدارە.

بێ گومان ئەو سودانە توێژینەوەی زیاترو فراوانتریان لەسەر مرۆڤ پێویستە بە مەبەستی سەلـماندنی تەواو.

بە شێوەیەكی گشتی ئەگەر مێوژ ڕۆژانە بە بڕی هەشتا گرام (نیو كوپ) بخرێتە ناو ژەمە خۆراكەكان لەوانەیە سودێكی زۆری هەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ.

(د. یوسف خەتێ – پزیشكی پسپۆڕی هەناوو پسپۆڕی وردی شەكرەو كوێرە ڕژێنەكان)

هه‌واڵی گرنگ