بە پێی ڕێنماییە تەندروستی و ڤێتێنەرییەكان پێویستە گۆشت و مریشك و ماسی بەستوو پێش بەكارهێنانی بخرێتە بەشی خوارەوەی بەفرگرەوە لەسەر پلەی (6) بۆ ئەوەی خاو بكرێتەوە، دواتر لەو نایلۆنەی پێی داپۆشراوە ڕاستەوخۆ دەربكرێت و بخرێتە ناو سوزگی بە ڤاڵكۆن داپۆشرێت بۆ ئەوەی خوێنەكەی جیابێتەوە، چونكە ناوەندێكی باشە بۆ گەشەی بەكتریا بۆیە پێویستە لە ئاودا یان لە زەرفەكەیدا دانەنرێت تا خاو دەبێتەوە.
(لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك)