بۆچی كەسانێك هەن بەردەوام دەمیان دەجوڵێت ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی كەسانێك هەن بەردەوام دەمیان دەجوڵێت ؟

 

 

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان خواردنی سوكەژەم (لە نێوان ژەمەكاندا) لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی زۆر خۆری و كێش زیاد بوون، هەندێك لە خەڵكان هەیە لە بەیانی كە هەڵدەستن لە خەو دەمیان دەجوڵێت تاكو شەو كاتی خەوتن، ئەمە لە زۆر كەسدا نەك تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بەڵكو دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئاوسانی ریخۆڵەكان و نارەحەتی و ئازارو ئاوسان لە ناو سكدا.

دەبێت ئێمە پێش هەموو شتێك ئەم پرسیارە لە خۆمان بكەین كە ئایا بۆ لە نێوان ژەمەكاندا خواردن دەخۆین ؟ زۆر لە سەرچاوەكان روونی كردۆتەوە ئەو كەسانە كەمینەن كە بەراستی هەست بە برسێتی دەكەن بۆیە لە بەینی ژەمەكاندا خواردن دەخۆن، بەڵام چەند هۆكارێكی تری روون هەیە بۆ ئەمە، وەكو:

1. خوو: كەسەكە راهاتووەو خووی گرتووە بەوەی كە لە نێوان ژەمەكاندا سووكە ژەم بخوات و ئیتر هەست دەكات ئەگەر نەیخوات جەستەی داوای خواردن دەكات و سەری ئێشێت و بێ تاقەت دەبێت.

2. سترێس و بێ تاقەتی و خەمۆكی: هەموو ئەمانە هۆكارن كە هەندێك كەس والێ دەكات بەردەوام دەمیان بجوڵێت و بەردەوام خەیاڵیان لای خواردن بێت، چونكە هەست دەكەن كە خواردنەكە دەخۆن بۆ ماوەیەكی كەم دەبێتە هۆی رەوینەوەی خەم و بێ میزاجیەكەیان بێ ئاگا لەوەی كە رەنگە ئەمە ببێتە قەڵەوی و دوای لە مەودایەكی درێژخایەندا ببێتە هۆی چەند جارە بوونەوەی خەم و دڵە راوكێكەی.

بۆچی رەنگە ئەو سووكە ژەمانەی دەیخۆیت رێگە لە كێش دابەزاندنت بگرێت ؟

چونكە هەموو كاتێك تۆ شتێك دەخۆیت، لە لەشی ئێمەدا هۆرمۆنی ئینسۆلین دەرێژرێت و كاتێك ئێمە بە بەردەوامی دەممان دەجوڵێت وادەكات رێژەی ئینسۆلین بە بەردەوامی بەرز بێت لە خوێنمانداو وا دەكات خانەكان ناتوانن ئینسۆلین بەكاربێنن و دەبێتە هۆی زیاتر كۆبوونەوەی چەورییە خانەكان.

ئەی چی بكەین تاكو زاڵ بین بەسەر ئەو خووەماندا ؟

1. دەبێت ئەو هۆكارە دەستنیشان بكەین كە وامان لێدەكات بەردەوام خواردن بخۆین، كە هۆكارەكە دەست نیشانكرا ئاسانتر هەنگاو دەنرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی، ئەگەر هۆكارەكە بیزاری و بێ تاقەتی بێت دەبێت خۆت رابێنیت لەو كاتەدا خۆت بە كارێكەوە سەرقاڵ بكەی یان رۆیشتنێكی (20 – 30) خولەكی یان هەرشتێكی تر كە خەیاڵت لای خواردنەكە نەهێڵێت، هەروەها ئەگەر هەستت كرد كە بەراستی برسیت دەبێت لە نێوان ژەمەكاندا رەنگە پێویست بێت زیاتر ریشاڵەكان (سەوزەكان) و چەوری باش (ئایا لە دەنكی رووەكەكانەوە بێت یان چەرەزەكان یان زەیتوون و زەیتی زەیتوون) زیاتر هەبێت لە ژەمەكەتدا بۆی هەستكردن بە تێریت لە دوای ژەمەت زیاد بكات بۆ نموونە تۆزێك دەنكە كولەكە یان گوێزی وورد یان تۆزێك دەنكە كونجی زیاد دەكەیت بۆ زەڵاتەكەت.

(د. ئیسرائـ كەمال شاهـ موحەمەد - ‏‎ماستەر لە زانستی خۆراك)

هه‌واڵی گرنگ