فۆبیای زمانی کوردی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فۆبیای زمانی کوردی

سەرەتا بۆ چونە ناو بابەتەکە پێم خۆشە بزانین

فۆبیا یان فوبیا چیە؟ (Phobia)

بریتییە لە بوونی ترسێکی لە رادە بەدەر لە شتێک، شوێنیک یان چالاکییەک، ئەم ترسە زۆرە و ناواقیعیە و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە شت و شوێنەکە.

لێرەدا نامەوێت باسی گرنگی و پێویست بوونی فێربوونی زمانی دووەم و سێیەم و هی تریش بکەم کە گرنگی خۆی هەیە و هاوکاری گرنگە بۆ تێکەڵ بوونی شارستانیەت و کلتوری گەلان بەیەک.

بەڵام دەمەوێت باسی مەترسی و کەم بایەخ کردنی زمانی کوردی بکەم.

(مامۆستا ئەمیرحسن پور)

کەشارەزایەکی زمانی کوردیە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە دەڵێت: زۆر سەیرم دێت کوردەکانی عێراق ناوی مناڵەکانیان بەزمانی عەرەبی نانێن گوایە نایانەوێت مناڵەکانیان ناوەکانیان عەرەبی بێت بەڵام دەڕۆن ناویان دەنێن بە ناوی ( تورکی و فارسی و ئەجنەبی)!

کوردەکانی ئێرانیش بەهەمانشێوە ناوی فارسیان نانێن بەڵام ناوی مناڵەکانیان بە (عەرەبی و تورکی و ئەجنەبی) دەنێن، گوایە با ناوی فارسیان نەبێت.

لەکاتێکدا بمانەوێت ونەمانەوێت تا ئێستا کوردەکانی باشور لەگەڵ عەرەبەکان دەژین و کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش لەگەڵ فارسەکان دەژین.

مامۆستایەکی هاوڕێم بۆی گێڕامەوە کەلە کۆتایی هەشتاکان سەردانی لوبنانی کردووە کە زۆر بەکەمی دانیشتوانی لوبنان عەرەبیان دەزانی وتی زۆر سەیری پێی دەهات بەڵام دوای زیاترلەسی ساڵ خۆمان لەو قەیرانەدابینی!

بەداخەوە زمانی کوردی بەدەستی خۆمان لە قەیراندایە.

قەیران لەوە زیاتر چی بێت کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکرندن زمانی کوردی گرنگی پێنادرێ بەجۆرێک نمرەی زمانی کوردی بۆ دەرچوانی دوانزە ئامادەیی ئەژمێرناکرێت.

یان لەقۆناغی یەکەمی زانکۆو پەیمانگەکان بابەتێک بەناوی (کوردۆلۆجی)هەبوو کەکرابوویە بابەتێکی تەواو فەرامۆشکراو یاخود ئەو مامۆستایەی وانەکەی دەوتەوە هیچ وەک پێویست نەبوون.

زۆرجاریش شارەزایانی زمان خۆیان هۆکاری درووستکردنی ئەوکێشەیەن هەندێکیان ئایدۆلۆژیایانە بیردەکەنەوە و دەڵێن کوردی دەبێت لاتینی بێت!

لەبەرامبەر ئەوانیش هەندێک شارەزای تریش دێن و دەڵێن نەخێر ئەبێ ڕێنوسی کوردی دەبێ عەرەبی بێت!

ئەمە جگە لەوەی بەردەوام سەنتەر و ڕێکخراو و پەیمانگەکان و تەنەنانەت ئەو هەموو قوتابخانانەش کە هەن بەزمانی ئینگلیزی ڕیکلامی جۆراو جۆر و ڕەنگاوڕەنگ دەکەن بۆ زمانە بێگانەکان.

هەمووان لەهەوڵی فێربوونی منداڵەکانییەتی بەزمانی ئینگلیزی لەکاتێکدا زۆر گرنگە و زۆریش لە شارەزایانی زمان باس لەوە دەکەن کە دەبێت منداڵ تەنهابەزمانی دایک بخوێنێت.

هەروەها نەبوونی چاودێری و بەدواداچونی بەردەوام بۆ هەموو ئەوجۆرە نوسین و ناوانەی کە لە سەر چوارچێوەی دووکانەکان دەنوسرێت

کەهیچ مۆرکی کوردی بوونیان نیە!

قەیران لەوەزیاتر چی بێت کە دەرچووی زۆرێک لەبەشەکانی خوێندنی باڵا بەجۆرێک قسەدەکەن کە کوردییەکی تەواوشێوێنراوە.

زمانی کوردی وەک زمانی دایکی کوردەکان دەبێت گرنگی تەواوپێبدرێت و بەجۆرێک کەپێویست بێت لەگەڵ گرنگییەکەی.

بەداخەوە گرنگی لەڕادەبەدەر بەزمانەکانی تردراوە بەجۆرێک بۆ دەستکەوتنی هەلی کار و بژێوی ژیانی ڕۆژانە پێویستە سیڤییەکەت ناوی زمانێکی تری تیادابێت کە ئەمەش زمانی کوردی کەم بایەخ کردووە.

هەمووان دەزانین لە ئێستادا گوندو لادێیەکانمان زۆرێکیان چۆڵککراون تادڵێکمان بەوەخۆش بێت و بڵێین زمانی ڕەسەنمان لەوێ پارێزراوە.

شارەزایان و دڵسۆزان و خەڵکی کوردستان نابێت چاو لەسیاسییەکانی ئەمڕۆبکەن تا پارێزەری زمانی ڕەسەنی کوردی بن هەروەک چۆن نەیان توانی وەک پێویست

خزمەتی میللەت بکەن چ لە سیاسەت و چ لە پاراستنی کلتوری کوردەواریمان.

بەڵکو دەبێت تەماشایی پاشخانێکی گەورەی پێشین بکەین

لەپاراستنی زمانی کوردیمان لەوانەش ( نالی و پیرەمێرد و حاجی قادری کۆی و مامۆستای مودەڕیس و گۆرانی شاعیر و شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵاپەشێو و لەتیف هەڵمەت و هەژار موکریانی و هێمنی موکریانی و گیوموکریانی و عەزیزگەردی و عیزەدین مستەفاڕەسول و حەمەی مەلاکریم ... )چەندان نوسەرو پیاوی گەورەی کورد.

کەبەوپەڕی لێهاتووی و زۆر جاریش لەسەرحسابی گیانی خۆیان گرنگیان بەزمانی کوردی داوە.

هه‌واڵی گرنگ