وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری توند دەگرێتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی كۆلێرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی پلانی فراوان بۆ ڕێكارەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی كۆلێرا دەگیرێتەبەرو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی پارێزگاو ئیدارەكان دەكرێت بۆ چڕكڕدنەوەی كاری پێویست بۆ چاڵاككردنی لێژنەكانی فەرمانگەو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و تیمەكانی دۆزینەوەی حاڵەت و پەتازانی و توانای تاقیگەو پشكنین و دەرمان و پێداویستی پزیشكی و نەخۆشخانەكان بۆ پێشوازیكردنی تووشبووان لەگەڵ هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتەكانی شارەوانی و كشتوكاڵ و فراوانكردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی بەڕێزو چاودێریكردنی شوێنە گشتیەكان لەناو بازاڕو چێشتخانەو سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە.