خۆراكە دۆست و دوژمنەكانی گورچیلە بناسن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆراكە دۆست و دوژمنەكانی گورچیلە بناسن

 

 

وەك پزیشكێكی پسپۆری گورچیلەو میزەڕۆ دەمەوێت وەڵامی چەند پرسیارێكی باو بدەمەوە كە رۆژانە لە كلینیكەكەم لەلایەن خەڵكەوە لێم دەپرسن دەربارەی خۆراك.

* چ خۆراكێك بۆ گورچیلە خراپە ؟

* چ خۆراكێك بۆ گورچیلە باشە ؟

* من گورچیلەم بەردو رمل دروستدەكات چ خواردنێك نەخۆم ؟

چ خواردنێك بۆ گورچیلە خراپە ؟

ئەگەر گورچیلەت هیچ كێشەی نەبێت وە هیچ نەخۆشیەكی درێژخایەنت نەبێت (وەك شەكرەو زەخت) ئەوە هیچ شتێكی سروشتی زیان بە گورچیلە ناگەینێت جگە لە (دەرمان و گیادەرمان – پرۆتیناتی لەشجوانی گەر بەڕێژەكی زۆر بێ)، بەڵام ئەگەر نەخۆشیت هەبوو بۆ نموونە نەخۆشی شەكرەت هەبوو ئەوە هەر خواردنێك شەكرەت بەرزكاتەوە كاریگەری خراپی لەسەر گورچیلە دەكات هەمان شت بۆ زەختیش تەواوە ئەگەر نەخۆشی زەختت هەبوو ئەوە هەر خواردنێك زەختت بەرزكاتەوە ئەوە بۆ گورچیلەكانت خراپە.

چ خواردنێك بۆ گورچیلە باشە ؟

بە شێوەیەكی گشتی زۆر خواردنەوەی ئاوو شلەمەنی بۆ گورچیلەیەكی تەندروست پێویستە، چونكە گورچیلە حەز دەكات كاری پاڵاوتنی خوێن بكات بۆ خوێنێكی پر ئاوو شل.

من گورچیلەم بەردو رمل دروست دەكات چ خواردنێك نەخۆم ؟

زۆربەی هەرە زۆری بەردو ڕوملی گورچیلە دوو جۆرن یان كالیسیۆم ئۆگزالێتە (85%) وە یان یوریك ئەسیدە (10%) بۆیە ئەو كەسانەی كە كێشەی بەردی گورچیلەیان هەیە دەبێت خۆپارێزی بكەن لەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆری ئۆگزالێت و یۆریك ئەسیدی تێدایە وەك:

1. هەموو جۆرە گۆشتێك.

2. خواردنەوە گازیەكان.

3. چەرەزات.

4. رێواس.

5. سپێناخ.

6. چای ڕەش.

7. شیكوڵاتەو كاكاو.

8. چەوەندەر.

9. چپسی پەتاتە.

بە شێوەی گشتی بۆ پاراستنی گورچیلە لە بەردو رمل پێویستە:

1. ئاو زۆر بخۆیتەوە.

2. رێژەی خوێ لە خواردن كەمكرێتەوە.

3. میزكردنت رانەگری واتا هەركاتێ هەستتكرد میزت دێت میزەڵدانت بەتاڵكەی.

(د. ئەحمەد عەبدولحەمید جاف – پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)

هه‌واڵی گرنگ