ڕێكخراوی تەندروستی بۆ ئاوڵەی مەیمون كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێكخراوی تەندروستی بۆ ئاوڵەی مەیمون كۆدەبێتەوە

 

 

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، دكتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرییسوس، زیاتر لە هەزارو (600) حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون هەیەو نزیكەی هەزارو (500) حاڵەتی گومانلێكراویش لەمساڵدا لە حەوت وڵاتدا تۆماركراون كە ساڵانێكە ئەو جۆرە ئاوڵەیەیان تێدا دۆزراوەتەوە، (32) وڵاتیش تازە ئەو نەخۆشیەیان تێدا دۆزراوەتەوە.

دكتۆر هانس هێنری پی كلۆج بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا ڕایگەیاند، هێشتا ئەوروپا چەقی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەكەیە بە ڕێژەی لە (85%) لە كۆی ڕێژەی بڵاوبوونەوە لە ئاستی جیهاندا.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ڕادەگەیەنێت بۆ تاوتوێكردنی پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەو ئایا پێویستە ناوی نەخۆشییەكە بگۆڕدرێت یان نا.

گروپێك لە زاناكان لەم دواییانەدا لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی بڵاوبوونەوەی ئێستای نەخۆشییەكە لە جیهاندا، بەردەوامی ئاماژەدان بە ڤایرۆسەكەو پۆلێن كردنی بەوەی كە نەخۆشییەكە ئەفریقیاییە، نەك هەر نادروستە بەڵكو جیاكاری و چەواشەكاریشە، دیارترین دەركەوتنی ئەمە بەكارهێنانی وێنەی نەخۆشانی ئەفریقیایە بۆ وێناكردنی ئافاتی ئاوڵەی مەیموون لە میدیا سەرەكیەكانی باكوری گۆی زەوی.

لەم دواییانەدا، كۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی و ئەفریقیایی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو داوا لە میدیا جیهانییەكان دەكەن كە دەستبەرداری بەكارهێنانی وێنەی خەڵكی ئەفریقیا بببن بە مەبەستی تیشك خستنەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە ئەوروپا.

ئاوڵەی مەیموونەكان، بەپێی وەسفێك لە ماڵپەڕی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوكراوەتەوە، نەخۆشییەكی ئاژەڵییە؛ نەخۆشییەكە لە ئاژەڵەكانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی گواستنەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ سنووردارە، بەڵام دەكرێت لە ڕێگەی بەركەوتن لەگەڵ شلەكانی جەستە، برین لەسەر پێست یان لەسەر ڕووی ناوەوەی لەش، وەك لە دەم یان قوڕگ، بەكارهێنانی پەمپی كۆئەندامی هەناسەدان و شتە پیسبووەكان بگوازرێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ