یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا ئەو سزایانە درێژ بکاتەوە کە بەهۆی داگیرکردنی دورگەی كرێمیا، بهسەر رووسیادا سهپاندوونی.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە سزاکان سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستیان پێکرد، بەوپێیه هاوردەی ئەو بەرهەمانەی لە دورگەی كرێمیا بەرهەم دەهێندرێن بۆ یەکێتیی ئەورووپا، وەبەرهێنان لە بوارەکانی دارایی و ژێرخانی ئەو ناوچەیە قەدەغە کران.
هەروەها جگە لەوهش فرۆشتنی هەندێک بەرهەمی تەکنەلۆجی تایبەت بە کەرتی وزە بە کۆمپانیاکانی كرێمیا، چوونە چوارچێوەی یاساغهكانهوه.
هاوکات لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپادا، درێژکردنەوەی ئەم سزایانە بۆ ماوەی ساڵێک و تا ٣٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ راگەیەندرا.
شایەنی باسە جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ئاداری ٢٠١٤دا رووسیادا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر کۆماری خۆبەڕێوبەری كرێمیا و شاری سیڤاستۆپۆڵدا گرت و دوای ئەم هەنگاوەش یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکە، سزایان خستە سەر رووسیا.