نەخۆشێك كە تەمبەڵی گلاندی دەرەقی هەبێت و بەتەواوی دەستنیشان كرابێت، حەبی ڕۆژانەی بۆ نوسراوەو بەردەوامە، كاتێك پشكنینی تاقیگەیی هۆرمۆنی دەرەقی دەكات نۆرماڵە بۆ خۆی واز لەدەرمانەكە دێنێت و حەبەكەی ڕادەگرێت، یان ئەوەتا تەندروستكارێك پێی دەڵێت تەواو نۆرماڵە، حەبەكەت بوەستێنە.
ئەو كارە هەڵەیە، چونكە تەمبەڵی گلاندی دەرەقی درێژخایەنەو كە نۆرماڵ بێت مانای وایە بڕی دەرمانەكە تەواوەو با بەردەوام بێت لەسەری.
نەخۆشێك كە زەختی هەیەو بەردەوامە لەسەر حەبەكانی پاشان كە زەختی بۆ دەگیرێت دەردەكەوێت كە زەختەكەی باشە، نۆرماڵە، حەبەكانی دەوەستێنێت، یان تەندروستكارێك پێی دەڵێت زەختت نۆرماڵە تۆ زەختت نییە، حەبەكانت ڕابگرە، ئەو كارە هەڵەیە، چونكە زەخت بەرزی یان بەرزە پەستانی خوێن نەخۆشیەكی درێژخایەنەو پێویستی بەدەرمانی ڕۆژانە هەیە، مەبەستەكە ئەوەیە بەخواردنی ڕۆژانەی دەرمانەكە زەختی نۆرماڵ بێتەوە، تەواو كۆنترۆڵ بێت.
لەو هەفتەیە دوو نەخۆشی لەو جۆرەم بینیوە، یەكیان حەبی زەختی ڕاگیرا بوو، ئەوی تریش حەبی تەمبەڵی غودە هەردووكیان نەخۆشیەكانیان سەری هەڵدابووەوە.
بۆیە دەڵێم هیچ دەرمانێێكی نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەخۆتەوە ڕامەگرە، چونكە ئەو كارە هەڵەیە.
(د. یوسف خەتێ – پسپۆری نەخۆشییە هۆرمۆنییەكان)