سەرۆكی ئۆكرانیا داوای پێنج ملیار دۆلاری مانگانه‌ ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی ئۆكرانیا داوای پێنج ملیار دۆلاری مانگانه‌ ده‌كات

ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌ 5.000.000.000 (پێنج ملیار) دۆلاره‌ وه‌ك هاوكاری دارایی مانگانه‌ تاوه‌كو بتوانێت كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی پێ پڕبكاته‌وه‌.

لەمبارەیەوە ڤۆلۆدمیر زلێنسكی له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ به‌شداربوانی كۆڕبه‌ندی سیاسه‌تی جیهانی كه‌ له‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چو رایگه‌یاند "بڕی 5.000.000.000 (پێنج ملیار) دۆلارمان پێویسته‌ بۆ پشتگیریكردنی سیستمی ئابوریمان كه‌ ئێستا نیوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌كاركه‌وتوه‌، هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت له‌ دۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا بژی تا یارمه‌تی دارایی وه‌رنه‌گرێت".

ناوبراو وتویەتیشی: ئه‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا وڵاته‌كه‌ی پێویستی پێیه‌تی، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان دیاریكراوه‌ تاوه‌كو كورتهێنانی بودجه‌ی ئۆكرانیای پێ پڕبكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌جه‌نگدایه‌.

هەروەها پێشتر ئه‌ندریه‌ یه‌رماك، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئۆكرانیا له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌تی روسیاوه‌ 35%ی به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیی له‌ده‌ستداوه‌ و 200 (دوسه‌د) كارگه‌ش له‌كاركه‌وتون.

هه‌واڵی گرنگ