وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، چەند رۆژێكە جارێكی دیكە ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا زیادیكردوەتەوە و كەمتەرخەمی هاووڵاتییان لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، بە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئامارەكان دەزانێت.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، چەند رۆژێكە جارێكی دیكە ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا زیادیكردوەتەوە، ئەوەش پێشتر رێكخراوی تەندروستی جییھانی ھۆشداریدابوو، ھۆكارەكەشی بۆ كەمتەرخەمی ھاوڵاتیان لە وەرنەگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
هاوکات وەزارەتەكە ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، توێژینەوە زانستییەكان جەخت دەكەنەوە، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا، لە ریزی ئەو كەسانەدا تۆمار كراوە كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایا وەرنەگرتوە.
شایەنی باسە وەزارەتەكە هیچ ئامارێكی نوێی لەبارەی توشبووانی كۆرۆناوە بڵاونەكردووەتەوە، تەنها ئاماژەی بە بەرز بووونەوەی رێژەكە كردووە.