پێشبینی نوێ بۆ نرخی نەوت لەم ساڵدا ئاشکراده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی نوێ بۆ نرخی نەوت لەم ساڵدا ئاشکراده‌كرێت

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، پێشبینیدەکەن نرخی یەک بەمیل نەوت تا کۆتایی ئەم ساڵ لە نزیکی ١١٥ دۆلاردا بمێنێتەوە. دەشڵێت، "لە مێژووی هەناردەکردنی نەوتدا مانگی رابردوو زۆرترین داهاتی نەوت دەست حکومەت کەوتووە".

ئەمرۆ سێ شەممە،21 ی حوزه‌یرانی 2022  محەمەد سەعدون بەڕێوەبەری بەشی گەڕانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە مێژوی هەناردەکردنینەوتی عێراقدا مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار بەرزترین ئاستی دەستکەوتنی داهات تۆمار کراوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، مانگی رابردوو داهاتی نەوتی فرۆشراو نزیکەی ١١ ملیار دۆلاربووە، هەربۆیە پێشبینیدەکەن تێکڕای داهاتی نەوت بەم بەرزییەی بمێنێتەوە و تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١١٥ دۆلار بفرۆشرێت.

محەمەد سەعدون ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە ئێستادا لە وەرزی سێیەمی ئەمساڵدان و لە سێ مانگی داهاتوودا نرخی نەوت جێگیری بەخۆیەوە دەبینێت.

راشی گه‌یاند، بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە بازاڕی نەوت لە جیهاندا رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە، هەربۆیە پێشبینیدەکەن بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی روسیا ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیوێک بەرمیل کەم بکات، بەمەش نرخی نەوت لەبەرزیدا جێگیردەبێت.

بەڕێوەبەری بەشی گەڕانی کۆمپانیای سۆمۆ ئه‌وه‌شی خسته‌رو، زۆرینەی ئاژانسە جیهانییەکانی وزە پێشتر پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە نێوان ٩٥ بۆ ١٢٠ دۆلار دەبێت، بەڵام دەستبەرداری ئەم تێڕوانینەیان بوون، بانکە جیهانییەکانیش پێشبینی ئەوەیان کرد نەرخی نەوت بگاتە ١١٥ دۆلار لەکاتێکدا بەشێک لە کۆمپانیاکان لەو باوەڕەدابوون نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بگاتە ١٥٠ دۆلار.

وتیشی ، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کاریگەری لەسەر داهاتی نەوت دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٣دا و کاریگەرییەکەش تا ٢٠٢٤ درێژ دەبێتەوە و پێشبینیدەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار.

 

 

هه‌واڵی گرنگ