شانەی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق ، پشتڕاستیکردەوە کە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕێوشوێنی نوێی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئاو، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕاوە بۆ سیستەمی ئاودێری داخراو.
ئەمڕۆ سێ شەممە، 21 ی حوزهیرانی 2022 شانەی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كووردیو كهوتوه، ئاماژە بەوە کراوە "وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کۆمەڵێک رێکاری بۆ گواستنەوەی ئاودێری کردوە بۆ سیستمی ئاودێری داخراو بە بەکارهێنانی تەکنیکی ئاودێری مۆدێرن بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکانی ئاو.
باس لهوهش كراوه، کە ئەمە لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنە چالاکانەدا هاتووە کە وەزارەت بۆ ساڵانی ٢٠١٥-٢٠٣٥ دایناوە ، بەو پێیەش ئەو ناوچانەی دیاریکردوون کە چاندنی تێدادەکرێت و ئەو شێوازانەی ئاودێری بەکارهێنراون بەپێی پێشبینییەکانی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئاو، لە ژێر رۆشنایی ئەو گۆڕانکاریانەی کەشوهەوا وڵاتەکە بەخۆیەوە دەیبینێت ، لە کەمی باران و دابەزینی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما،جگە لە کەمبونەوەی ئەو بڕە ئاوەی کە لە وڵاتانی سەرووی عێراق دێت ، کە تیایدا داهاتی ئاوی تەرخانکراو بۆ عێراق کەمیکردوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئههش خراوهتهروو، داوا لە جووتیاران دەكات كە شێوازی ئاودێری مۆدێرن (رشاندن و دڵۆپ) وەك بەشێك لە پلانی ساڵانی داهاتوو بەكاربهێنن، هەروەک تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ دەستپێكردنی ، بەپێی راسپاردەکانی لیژنەی تایبەتەكانی ئاو.