لوبنان ڕێککەوتنی هاوردەکردنی گازی سروشتی لەگەڵ میسر واژۆ ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لوبنان ڕێککەوتنی هاوردەکردنی گازی سروشتی لەگەڵ میسر واژۆ ده‌كات

ئەمڕۆ سێ شەممە، لوبنان و میسر ڕێککەوتنی کۆتایییان بۆ هاوردەکردنی گازی میسر لە ڕێگەی خاکی سووریاوە واژۆ کرد.

لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا کە لە بارەگای وەزارەتی وزە و ئاوی لوبنان لە بەیروت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی "وەلید فەیاز " وەزیری وزەی لوبنان و بەرپرسانی نەوتی لوبنان و سووریا و میسر.

لە بەرامبەردا "وەلید فەیاز " وەزیری وزەی لوبنان لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوان ساتێکی مێژووییە، لە واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ کڕینی گازی سروشتی لە میسر بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وێستگەی گەرمی "دێر عەمار " لە باکووری لوبنان، جەختی لەوەشکردەوە کە" ئەم واژۆکردنە بەبێ پەسەندکردنی لەلایەن میسرەوە ڕووی نەدەدا .

فەیاز لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) رایگەیاند: "لوبنان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی كاریکردوە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواویان بۆ مەبەستی واژۆكردنی رێككەوتنەكە ، بەم جۆرەش ئێمە دەگەینە بەدەستهێنانی چوار کاتژمێری زیادە لە وزە بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراک، کە لوبنان زۆر پێویستی پێیەتی.

"وەلید فەیاز " وەزیری وزەی لوبنان سوپاسی خۆی بۆ عێراق دەربڕی کە یەکەم ووڵات بووە پشتگیری لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان بکات بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی کارگەکان لەم ماوەیەدا.

سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە رەنگە رێگری لە رێڕەوی ئەم رێککەوتنە بکەن، فەیاز ئاماژەی بەوەدا کە "پشتیوانی ئەمریکا لە تەواوکردنی ئەم رێککەوتنە و وەرگرتنی رەزامەندی بانکی نێودەوڵەتیدا زۆر گرنگ بووە بۆیان .

لای خۆیەوە سەرۆكی كۆمپانیای غازی میسر"د.مەجدی جەلال" لە وتارێکدا رایگەیاند کە “بەپێی رێنماییەكانی "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆكی میسر بۆ دەستەبەركردنی غاز بۆ لوبنان بەزووترین كات، توانیمان بگەین بە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ برایانمان لە لوبنان و سوریا، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە دەوڵەتی لوبنان بە فرۆشتنی غاز بە هەرزانترین نرخ، ئێمە زۆر دڵخۆشین بە پشتیوانی دەوڵەتی لوبنان و گەلی لوبنان.

ھەر سەبارەت بەو رێکەوتنەش ، بە بەڕێوەبەری گشتی نەوتی سوریا، جەختی لەوە کردەوە کە "سوریا پاڵپشتی سەرەکی بوو بۆ ئەو دەستپێشخەریەی ئێستا .

ئەم ڕێککەوتنەی ئەمرۆش سەرەڕای هەموو ئەو بارودۆخەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت واژۆ کرا ، وتیشی " ئێمە ئامادەین لە سوریا بۆ گواستنەوەی غازی میسر لە ڕێگەی تۆڕێکی غازی سوریاوە بۆ لوبنان بەبێ ئەوەی بەدوای هیچ دەستکەوتێکی ماددیدا بگەڕێین.

هه‌واڵی گرنگ