گرنگی ئاو بۆ دابەزاندنی كێش چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گرنگی ئاو بۆ دابەزاندنی كێش چییە ؟؟

 

 

خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی كێش لە كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی و زۆری كێش.

كۆمەڵێك زانیاری گرنگ دەربارەی ئاوخواردنەوە ...

1. پێویستە دوو پەرداخ ئاو بخورێتەوە 10 خولەك پێش هەموو ژەمێك، تا زووتر مرۆڤ هەست بە تێر بوون بكات كاتی نان خواردن.

2. پێویستە بەردەوام ئاو بخورێتەوە لە نێوان ژەمەكان تا ئەو كەسە كەمتر هەست بە برسیتەیی بكات، چونكە كەم خواردنەوەی ئاو یەكێكە لە هۆكارەكانی ئەوەی كە هەندێك كەس بەردەوام برسیانە.

3. ئاو ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاك كردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراویەكان و پاشماوەی زیندەچاڵاكی لەش و سوتانی چەوری لە پڕۆسەی دابەزاندنی كێش.

4. ڕێگە گرتن لە قەبزی : چونكە ئەو ڕیشاڵانەی ناو خواردن كە هەرس ناكرێن ئاو هەڵدەمژن و دەئاوسێن و دەبنە هۆی چاڵاك كردنی ڕیخۆڵەكان و خۆپاراستن لە قەبزی و ئاوسانی سك.

5. ئاو ڕۆڵێكی گرنگ دەبێنێت لە پاراستنی گەشی دەم و چاوو تازەكردنەوەی خانەكانی پێست و ڕێگەگرتن لە زەعیف بوونەوەی دەم و چاو.

6. پاراستنی تەندروستی كۆئەندامی میزو مێزەڕۆو ڕێگەگرتن لە هەوكردنی میزەڵدان و گورچیلەو بەردی گورچیلە.

7. ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش، كە زۆر گرنگە بۆ باش كردنی هەموو شانەكانی جەستە.

8. پێویستە ڕۆژانە لە نێوان (10 – 12) پەرداخ ئاو یان زیاتر بخورێتەوە ڕۆژانە، بڕی پێویست بە گوێرەی كەسەكان دەگۆڕێت، ڕەنگی مێز باشترین پێوەرە، ئەگەر ڕەنگی میز تۆخ بوو مانای ئەوەیە پێویستە ئاو زیاتر بخورێتەوە.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ