لەكاتی شكانی ئێسك دەكرێت سوود لە چەند هەنگاوێك وەربگیرێت بۆ زوو چاكبوونەوە، باشترین هەنگاوەكان.
1. وەرگرتنی خواردنی باش و هاوسەنگ : مەبەست لە خواردنی باش بۆ خێرا چاكبوونەوەی شكان بریتە لە وەرگرتنی رۆژانە لە سەوزەو میوەو چەرەزات و خواردنە پرۆتینەكان وەكو هێلكە، شیر، مۆزو گۆشت.
2. وەرگرتنی تەواوكەرە خۆراكیەكان : بۆ زیاتر بەهێزبوونی ئێسك لەكاتت شكان پیوستە ئەو تەواوكەرە خۆراكیانە وەربگریت ڤیتامین (د ، كالیسیۆم و مەگنیسۆم).
3. وەرزشكردن : لەوانەیە بپرسیت كە شوێنێكم شكا چۆن وەرزش بكەین، زۆر ئاسانە تەنها ئەم جومگانە بجوڵێنە كە كاریگەری لەسەر جوڵەی شكانەكە نیە، چونكە وەرزش هۆكارێكی زۆر گرنگە بۆ زیاتر ناردنی خوێن بۆ شوێنی شكانەكە ئەمەش وا دەكات خێراتر چاك ببێتەوە.
4. دووربكەوە لەهەندێك دەرمان : هەندێك حەب و دەرمان هەن دەبێتە هێواش چاكبونەوەی شكان بۆیە پێوستە نەیخۆیت لەوانە ئەسپرین و دەرمانە ئازار شكێنەكان وەك و ڤۆلفاست.
5. دووربكەوە لە خواردنەوەی كهول و كێشانی جگەرە.
6. دووربكەوە لە خوارنی سۆداو كۆلاو شەكرو خواردنەوە ووزە بەخشەكان : ئەم خواردنەوانەی كە لەسەرەوە باسم كرد دەبێتە هۆی هەڵنەمژینی كالیسیۆم لە ریخۆڵە، هەموومان باش دەزانین كە كالیسیۆم یەكێكە لە ماددە هەرە گرنگەكان بۆ خێرا چاكبوونەوەی شكان.
7. تەواو جێگیكردنی شوێنی شكانەكە بە قالب یان گەچ یان بە پلاتین : زۆر گرنگە تا شكان چاك دەبێتەوە هیچ جوڵەیەكی لەسەر نەبێت.
(د. شوان موحەمەد – پسپۆری ئێسك و شكاوی و پێكانی وەرزشی)