سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

كوردیو

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدا بێ ئەوەی ئاماژە بە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، "لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار بەگوێرەی ماددەی 58ی دەستوری عێراق رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەیەکی نائاسایی دەبەستێت".

هاوكات رەعد دەهەلکی ئەندامی كوتلەی هاوپەیمانی سەروەری رایگەیاند،"50 پەرلەمانتار بە نوسراوی فەرمی داوامان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردوە کە رۆژی چوارشەممە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدات لەبارەی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی عێراق لەلایەن تورکیاوە".

تائێستاش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراینەکردوە، بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوەیە یان پرسی دیکە.

هه‌واڵی گرنگ