نرخی نەوت هارەی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت هارەی كرد

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 5 دۆلار دابەزی و لە ئێستایا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 110 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 105 دۆلارو 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

جێی باسە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و بەردەوام لە سەرووی100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بریاریشە ئەمرۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین رابگەیەنێت.

هه‌واڵی گرنگ