عێراق سیاسەتی سنوردارکردنی وەچەخستنەوە ڕەتدەکاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق سیاسەتی سنوردارکردنی وەچەخستنەوە ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سیاسەتی سنوردارکردنی وەچەخستنەوە پەیڕەو ناكەین.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق عەبدولزەھرە ھنداوی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە گوایە لە مانگی داھاتوودا و لە یادی رۆژی جیھانی دانیشتوان، وەزارەتەکەیان سیاسەتێکی نوێ بۆ دانیشتوان رادەگەیەنێت بەمەبەستی رێکخستنەوەی وەچەخستنەوە و تەندروستی منداڵبوون.

ھنداوی ئاماژەی بەوەشكرد، ، کارێکی لەو شێوەیە دروست نییە و لە عێراقدا شتێک نیە بەناوی دیاریکردنی بنەچە، وەزارەتەکەشیان ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەی نیە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە 42 ملیۆن و 500 ھەزار کەسە.

هه‌واڵی گرنگ