بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، تای خوێنبەربوون لەژێر کۆنتڕۆڵدایە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، تای خوێنبەربوون لەژێر کۆنتڕۆڵدایە

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند، تای خوێنبەربوونیان كۆنترۆڵكردووە لە هەمان كاتدا هۆكاری زیادبوونی تووشبووانی ئەم دواییە دیاری كردووە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری میساق عەبدولحەسەن، بریکاری وەزیری کشتوکاڵەوە بڵاویکردەوە، "پلانی ساڵانە هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مێشوولەی تای خوێنبەربوون، کە ئەمەش شتێکی نوێ نییە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە".

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە زیادبوونی ئەم دواییانە ژمارەی نەخۆشەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بووە، هەروەها کەمی پزیشکی ڤێتێرنەری بەهۆی کەمی کات یان پلەبەندی پزیشکی ڤێتێرنەری، هەروەها تای خوێنبەربوون لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

شایەنی باسە ناوبراو دەشڵێت : "تیمەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ لە ڕۆژانی پشوو و بەدرێژایی هەفتەش بەناوی بەشی ڤێتێرنەری بەردەوامن لە كاركردن".

هه‌واڵی گرنگ