عێراق یەكەم تۆپهاوێژی خۆی دروستكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق یەكەم تۆپهاوێژی خۆی دروستكرد

سوپای عێراق یەکەم تۆپهاوێژی جۆری(D30)خستە خزمەتی سەربازییەوە، کە بە تایبەتمەندییەکی جیاواز دروستکراوە.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 22 ی حوزه‌یرانی 2022 هانی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگەی پیشەسازی سەربازیی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە،” کارگەی پیشەسازی سەربازی دوای ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەك، تۆپهاوێژی (D30)خستە خزمەتی سەربازی، كە یەکەمین جۆرە لە جیهاندا کە بتوانێت لەسەر تایە بڕوات”.

ئەو بەرپرسەی كارگەی پیشەسازی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ ” تۆپهاوێژی جۆری 155 داخڵی کاری چاککردنەوەکراوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو كارگەكە یەكەم جۆری دەمانچەی دروستكراوی عێراق خستە خزمەتی سەربازییەوە.

هه‌واڵی گرنگ