وەزیری بازرگانیی عێراقڕایدهگیهنێت، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراك لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە دابەشدەكرێت.
ئهمڕۆ چوار شهممه 22 ی حوزهیرانی 2022 عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراك لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكەكان بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.
پێشتر كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ماددە خۆراكییەكان ڕایگەیاندبوو، سەرجەم ڕێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراك بەكۆتاهاتوون.